وەرنە داوامان!

ليست هناك تعليقات

ئه‌رخه‌وان عومه‌ر
-
ئێمه‌ به‌ حورمه‌تین و ته‌مه‌نمان هه‌ڵكشاوه‌ و كه‌س ‌ نایه‌ته‌ داوامان، مه‌كته‌ب هه‌یه‌ له‌م شاره‌ 40 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌، 27 یان قه‌یره‌ن و 40 ساڵ له‌ ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیوه‌ و كه‌س نایه‌ته‌ داوایان.
 ده‌می هه‌ر گه‌وادێك ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌ڵێ‌: جوانی هیچ نیه‌. ته‌نیا بنه‌ماڵه حەيا و حورمەت ‌ شه‌رته‌. كه‌چی درۆ ئه‌كه‌ن. 
هه‌رچی هه‌واداری ئۆژين نه‌وزاد و شاباز زه‌مانیه‌، شوو دەكەن، كەچی ئيَمەى هه‌واداری گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردین ماوینه‌ته‌وه‌. 
دەست خەنە سەر دلڵتان ئیتر له‌مه‌ودا عاده‌یش نابین. تاك تاكمان شوو دەکەين، ئەويش چاوەڕوانی كورِيێكين كه‌ له‌ ئه‌وروپا لەگەڵ هه زار کچا ڕای بواردووە ، يەك زەڕە سیقه‌ی به‌ كچ نه‌ماوه‌ ئەزانێ ئێمە سەلامەتين. 
ته‌له‌فۆن بۆ باوكی ده‌كات و ده‌ڵێ‌: كچێكی كوردم بۆ بدۆزنه‌وه‌. ته‌مه‌نيشى هه‌بێت قه‌یناكه‌. به‌و شێوه‌ تاكەتاکەمان شوو ئه‌كه‌ن.
 جا كه‌ ده‌بین به‌ ژنی..  ئێمه‌ ناتوانینوەک  ئه‌و قه‌حبانه ى دەرەوە سێكس بكه‌ین ته‌ڵاقمان ده‌ده‌ن.
 هه‌زاران كه‌س هه‌یه‌ له‌م شاره‌  شه‌هاده‌یان نیه‌، ته‌نیا له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌رخوشكێكی جوانی، یان خه‌سووی كچه‌كه‌ی سةرف دەبێ. 
باوه‌ڕتان هه‌بێت. چوونه‌ته‌ ناو ماڵ و مناڵی خۆیانه‌وه‌ و پێیه‌كیان له‌ توركیایه‌و پێیه‌كیان له‌ ئێرانه‌. كه‌چی ئێمه‌یش ته‌مه‌نمان 45 ساڵه‌ ده‌بێت پرچی سپی بهۆنینه‌وه‌. ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌رزی سنگ و مه‌مكمان ناكه‌ین و قنمان با نایه‌ین. بەته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ حورمه‌تین، ده‌مێنینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر منیش بچمه‌ ساڵۆن و بۆتۆكس بكه‌م، هه‌زاری وه‌ك ئه‌وان ئه‌خه‌مه‌ گیرفانمه‌وه‌. به‌س من نامه‌وێ‌ شان دابنێم و گۆشتی زیاده‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ڕانم.
 پیاوی كورد ته‌نیا زەکەری ئیش ده‌كا. هه‌موویان درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن ئه‌خلاق شه‌رته‌. ئه‌وان ژن له‌به‌ر كۆمه‌ڵ ده‌هێنن نه‌ك خودی خۆیان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵێن ژنه‌كه‌ی جوانه‌ و باڵای به‌رزه‌ و چاوی شینه‌ و كه‌شخه‌یه‌. هه‌موو ژنێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ‌ ده‌توانێ‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌. به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌رده‌وام وا ده‌مێنێته‌وه‌؟! 
نه‌خێر دوای ده‌ ساڵ ئه‌ويش ده‌بێته‌ پیره‌ ژن و ده‌م‌وچاوی منیش كه‌ سوراو ناكه‌م وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه‌. ئه‌و په‌نده‌ ڕاسته‌ كه‌ ئه‌ڵێ‌ كورد زاكیره‌ی له‌ زەکەریدایە. ئیتر من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نیم مناڵ بخه‌م باوه‌شمه‌وه،‌ چونكه‌ ته‌مه‌نم له‌ بێئومێدی نزیكبوه‌ته‌وه‌
خه‌تای من نیه‌، لەوانەیە  خەتاى تؤيش نەبێت، خه‌تای ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ كه‌ تیايدا ژیام.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif