یەكیەتی و پارتی لە پەیوەندیدان بۆ كۆبوونەوە

ليست هناك تعليقات


سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێن بۆ کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە.

فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی بەردەوامن و هەردوولا لە پەیوەندی بەردەوامدان، بەڵام تائێستا کات و شوێن بۆ کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە و بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی پەیوەندی بە پارتییەوە کردووە، بەڵام وەڵامی کۆتایی وەرنەگرتووە".

سەبارەت بە ئەجێندای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، ئەگەر کۆببنەوە فەرید ئەسەسەرد گوتی: "ئەگەر کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریبکرێت، ئەجێنداکەی دیارە چی دەبێت، پرسی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان حیزبەکان، کورد لە بەغدا و ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەکیترین پرسی کۆبوونەوەکە دەبن".

لەدوای کۆنگرەی چواری یەکێتی تائێستا پارتی لەگەڵ سەرکردایەتیی نوێی ئەو حیزبە کۆنەبوونەتەوە، بەهۆی هەندێک بابەتیش لەوانەش زینی وەرتێ و لابردنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاران، جۆرە ساردییەک کەوتووەتە نێوان ئەو حیزبە، بەڵام ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی پێیوایە بە یەک کۆبوونەوە پەیوەندییەکان ئاسایی دەبنەوە، چونکە کێشەیەکی گەورە لە نێوانیاندا نییە. 

کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشەی لەوانە گەورەترمان هەبووە و چارەسەرمان کردووە. پێموایە هەموو ئەو کێشانەی ئێستا هەن بە دانیشتنێک چارەسەر دەبن".

سێ دەیەیە پارتی و یەکێتی پێکەوە مێژووی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان دەنووسنەوە، لە زۆر وێستگەدا پەیوەندییەکانیان هەڵکشان و داکشانی بەخۆیەوە بینیوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif