ئەمڕۆ دادگایی دەكرێت

ليست هناك تعليقات


ئەو پۆلیسە سپیپێستە ئەمریکییەی گەنجێکی رەشپێستی کوشت، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگایی بکرێت.

لە ئەمریکا خۆپیشاندان و کاردانەوەکان لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید کە گەنجێکی رەشپێست بوو و بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست کوژرا، بەردەوامن. بۆ کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان و رێگری لە توندوتیژییەکان، حکومەتی فیدراڵیی ئەمریکا پێنج هەزار پاسەوانی نیشتمانی لە 15 ویلایەت بڵاوکردەوە.

هاوکات پۆلیس بە سەدان کەسی دەستگیرکردووە، لە نێو دەستگیرکراوان رۆژنامەڤانیش هەن.

لە واشنتن دی سی پایتەخت، خۆپیشاندەران لە بەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە، هەروەها رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندەران ئاگریان لە کەنیسەیەک بەرداوە، لە چەند ویلایەتێکیش دزی و تاڵانی لە دووکان و کۆگاکان روویداوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەو پۆلیسەی تاوانبارە بە کوشتنی جۆرج فلۆید، بچێتە بەردەم دادگا و دادگایی بکرێت.

خۆپیشاندانەکان لە دژی کوژرانی جۆرۆج فلۆید لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە و دەستیان پێکردووە، تائێستاش بەردەوامن، بەدەر لە ئەمریکاش لە چەند وڵاتێکی دیکە لە نێویاندا لە ئێران، بەریتانیا و ئەڵمانیا بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندان کرا.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە شاری مینیاپۆلس، چوار پۆلیس پیاوێکی رەشپێستی تەمەن 46 ساڵ بە ناوی جۆرج فلۆید بە تۆمەتی ساختەکاری دەوەستێنن، پیاوە رەشپێستەکە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و پۆلیس دەیهێنێتە خوارەوە. دواتر یەکێک لە پۆلیسەکان پیاوە رەشپێستەکە دەخاتە سەر زەوی و قاچێکی دەخاتە سەر ملی، هەرچەند پیاوە رەشپێستەکە دەڵێت ناتوانم هەناسەبدەم، پۆلیسەکە وازی لێناهێنێت، تاوەکو دەبوورێتەوە و دواتریش لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif