ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/6/2020 (ئاغای نصرالله رشنودی) سه‌ركونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێرو وه‌فدێكی یاوه‌ریی سەردانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی كرد
له‌دیداره‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان‌و بارودۆخی ئێستای عێڕاق‌و ناوچه‌كه به‌گشتیی‌و ناوخۆی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خرانه به‌رباس‌و لێكۆڵینه‌وه له‌پێناو گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی چه‌ندین ساڵه كه‌ڵه‌كه‌یان كردوه له‌نێوان حكوومه‌تی عێڕاق‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستان كرا‌و، له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كۆماری ئیسلامیی هه‌ر له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخه‌وه تا ئێستا له‌زۆر وێستگه‌دا وه‌ك دۆستێكی هه‌رێم له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕێزی دووسه‌ره هه‌ڵوێستی ئیجابیی هه‌بوه‌و پارێزگاریی له‌و هه‌ڵوێسته كراوه، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م له‌مپه‌رانه لاببرێن كه ده‌بنه مایه‌ی درووستبوونی ساردیی له‌په‌یوه‌ندییه‌كاندا.
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماژه‌ی به‌و بارگرژیی‌و حاڵه‌ته نائاساییه‌ی سنووره‌كانی ئێران‌و توركیا‌و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێرانه‌وه، كه بۆته مایه‌ی زیان‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌و هێرشی ئاسمانیی‌و زه‌مینی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هه‌رێم‌و به‌كارێكی خراپی له‌قه‌ڵه‌مداو، مامۆستا عه‌لی باپیر داواشی كرد به‌زووترین كات ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌ردوولا كۆتاییان پێ‌بێ...
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق