توركیا سانسۆری خستە سەر نامەكانیان

ليست هناك تعليقات


هاوژینی سەڵاحەدین دێمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی هەدەپە سەبارەت بە نامەیەكی دێمیرتاش رایگەیاندوە، سانسۆر خراوەتە سەر یەكتر بینینیان.

باشاك ده‌میرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دێمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، دەسەڵاتی توركیا رێگەنادات سەردانی زیندان بكات بۆ بینینی دێمیرتاش-ی هاوژینی و تا ئێستاش رەزامەندیان دەرنەبڕیوە بۆئەوەی لەرێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە پێكەوە بدوێن.

هاوكات وێنەی یەكێك لە نامە دەستنوسەكانی دێمیرتاش-ی بڵاوكردوەتەوە، كە لە زیندانەوە ناردویەتی بۆی و لە وێنەكاندا دەردەكەوێت نامە چوار پەڕەییەكە بە كاغەزێكی دیكەی سپی داپۆشراوە و لەسەری ئاماژە بەوەكراوە، فەرمانكراوە بە سانسۆرخستنەسەر نامەكە لەلایەن ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە.

باشاك دێمیرتاش پەیامەكەی ئاراستەی هەریەك لە عەبدولحەمید گیول، وەزیری داد و ئەو وەزارەتە كردوە و نوسویەتی "یەكتربینینمان قەدەغەكراوە و هێشتا پەسەندتان نەكردوە لەرێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە یەكدی ببینین، ئێستاش سانسۆر، هەنگاوی دواتر چی هەیە؟".

ئەوەش لەكاتێكدایە، رێكەوتی 29ی مانگی رابردو مەحسونی كارامان، یەكێك لە پارێزەرە تایبەتەكانی سەڵاحەددین دێمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە لە ئێستادا لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بە چەندین تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراوە، رایگەیاندوە تەنها لەسەر ئەوەی دێمیرتاش لەكاتی بەرگریكردن لە خۆیدا نوسیویەتی "لەبەردەم دادپەروەریدا باجەكەی دەدەن"، لەلایەن داواكاری گشتی دادگای باڵای ئەنقەرەوە لەژێر ناوی "تێرۆر"دۆسیەیەكی لێپێچینەوەی بۆ ئامادەكراوە.

كارامان ئاماژەی بەوەشكردوە، لەلایەن داواكاری گشتی ئەنقەرەوە بە شێوەیەكی فەرمی زانیاری سەبارەت بە كردنەوەی ئەو دۆسیەیە دژ بە دێمیرتاش پێگەیشتوە.
ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif