لە یادی ٣٣ ساڵەی كیمیابارانكردنی سەردەشتدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران، د.جواد زەریف وتەیەكی پێشكەش كردو دەڵێت: ئێمە لە كارەساتی سەردەشت دا لە هەمان كاتدا دوو وێنەی مرۆڤایەتی و وەحشیگەری دەبینین. مرۆڤایەتی و هێزی ئەو خۆبەختكارانەی كە هیچكات لە بازنەی مرۆڤایەتی دەرنەچوون و هیچكات كاردانەوەی هاوشێوەیان نەكرد و ئەم شانازیەیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار كرد كە ئێمە لە دژایەتی ستەم و وەحشیگەری دا لە بنەما مرۆڤایەتیەكان لامان نەدا.
نەتەوە یەكگرتووەكان چەندین جار هەم نیگەرانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە لایەن عێراقەوە و هەم بانگەشەی عێراقیەكانی لە دژی ولآتەكەمان تاوتوێ كرد و لە هەموو ئەو بەدواداچوون و تاوتوێیانەدا بەم ئەنجامە حاشاهەڵنەگرە گەیشت كە ئەو لایەنەی چەكی كیمیاوی بەكارهێناوە رژێمی سەدام بووە.
یەكەمین جارێك كە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەلایەن عێراقەوە ئیدانە كرد لە كۆتایی جەنگی ئێران و عێراق دا بوو.
ئەمڕۆكە ئەمریكا ، لە ڕێگەی ئابڵۆقەی نامرۆڤانەوە ڕێگری لەو دەرمانە جیاوازانە دەكات كە پێویستە بۆ قوربانیانی كیمیاوی و خۆبەختكاران و هەروەها نەخۆشە جیاوازەكان.
حكومەتی ئەمریكا نە دەربارەی چەكی كیمیاوی بنەما مرۆڤایەتیەكانی دەناسی و نە لە ئابڵۆقەكاندا بنەما مرۆڤایەتیەكان دەناسێت و نە لە تیرۆریزمی ئابووری خۆیشی دا ڕەچاوی بنەما مرۆڤایەتیەكان دەكات.
ڕەنگە سەردەشت ئەوپەڕی ئەم وەحشیگەرییەی ڕژێمی سەدام لە ئێران و هەڵەبجە ئەوپەڕی وەحشیگەری ئەو ڕژێمە لە عێراق دا بووبێت.
دیپلۆماسی كاریگەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەو كاتەدا و هەوڵەكانی قوربانیەكانی، سەرەنجام جیهانی لەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە ئاگادار كردەوە كە چی كارەساتێك لە هەڵەبجە و سەردەشت ڕووی داوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق