كاژاو جمال
-
خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقامەکان لەلایەن خەڵکی ئاسایی و ماف زەوتکراو و ستەملێکراو واتە بونی ستەم و نادادی و زەوتکردنی ماف لەلایەن دەسەڵاتەوە ، کە چەندین ساڵ و بەتایبەت ئەم ماوەیە لە زۆرترین شار و شارۆجکەکان ڕووی داوە کە خەڵک دەڕژڕنە سەر شەقامەکان تا کاتێکی زۆر دەمێننەوە .... بەڵام پرسیاری جەوهەری و لۆژیکی ئەوەیە بۆ ئەو هەمو گردبونەوە و ناڕەزایی و خۆپیشاندان و ڕژانە سەر شەقام و قوربانیدانی خەڵک و بەرگەگرتنیان لەبەر هەڕەشە و ڕاونان و لێدان و گازی فرمێسک ڕێژ و .... ئەنجامێکی ئەوتۆی نیە ؟، بە بڕوای من زۆرینەی خەڵک هێشتا یەکدەنگ و یەکریز نیە ،خەڵک هێشتا وەک واقع نازانێت بۆ خۆپیشاندان ئەکات
خەڵک ڕۆژانە سەرقاڵ و گیرۆدەی قەیران و نەهامەتی نوێ دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆیە هەر ڕۆژێک بۆ مەبەستێک یەنە سەر شەقام و هاوار و ناڕەزایی دەردەبڕن
خەڵک هێشتا نەگەشتۆتە ئەو قۆناغەی کە بە تێکڕا داوای هەمو ماف و پێداویستی و شایستەییەکانی بکات ،،، بۆیە خۆپیشاندان ڕۆژانە و لەلایەن توێژێک یا کۆمەڵێک و هەر ڕۆژێک لە پێناو یەک داواکاری هەر ئەو ئاکامەی دەبێت کە ئێستا دەیبینین .
ئەوەی زۆریش جێی نیگەرانیە داوای خۆپیشاندەرانی ئەم دو ڕۆژە زیاتر بۆ ئەوە بو قەدەغەی هاتوچۆ لاببرێت واتا، ئەمــــــــــڕۆیــــــــان وەک دوێــــــــنــــــێ بێت نەک بــــــاشــــــــــتــــــر !!!
ئیتر کاتی ئەوە هاتوە ئامانجی خۆپیشاندان گشتگیر بؽت هەمو چین و توؽژەکان لە پؽناو 5مافی هەموان تا ئەنجامؽکی لوتکەیی هەبێت .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق