بورهان شێخ ڕەئوف
-
دواجار كۆنگریسی ئه‌مریكا به‌هه‌ردوو ژوورهیهوه له رۆژی 17 حوزه‌یرانی 2020 ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای قه‌یسه‌ر دا، واته ئه‌نجومه‌نی پیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به ده‌نگی كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات له داهاتوودا به ئاسانی هیچ ده‌ستكاریی و گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت .
یاسای قه‌یسه‌ر له چییه‌وه هاتووه ؟
قه‌یسه‌ر یان سیزه‌ر، ناوی نهێنیی ئه و فۆتۆگرافه‌ره سه‌ربازییه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 دا له سوپای سوریا جیابۆوه و هه‌ڵهات و توانیی خۆی ده‌رباز بكات و له‌گه‌ڵ خۆیشیدا 55 هه‌زار وێنه‌ی 11 هه‌زار زیندانی سڤیلی خه‌ڵكی سوریا له زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رێت و بیگه‌یه‌نێته ئه‌مریكا كه ئه‌و زیندانییانه له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه و برسێتیدا گیانیان له ده‌ست دابوو .
پڕۆژه‌كه زۆر قۆناغی سه‌خت و دژواری بڕی تا بوو به‌یاسا. ساڵێك دوای هه‌ڵاتنی قه‌یسه‌ر و گه‌یشتنی وێنه‌كان به رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكوانان و دواتر گه‌یشتنی به ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیی ئه‌مریكا, پاشان قه‌یسه‌ر شایه‌تیی خۆی دا له به‌رده‌م كۆنگریسی ئه‌مریكادا, به‌ڵام له سه‌رده‌می ئۆبامادا به خاوی كاره‌كانی ده‌ڕۆیشت و نه‌بوو به یاسا، هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دووجاریش ده‌نگی له سه‌ردابوو له ساڵه‌كانی 2016 و 2017، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی پیران تاوه‌كو له ساڵی 2019 خرایه پڕۆژه‌ی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه بۆ ساڵی 2020, ئه‌نجومه‌نی پیران له 17 دیسه‌مبه‌ری 2019 ده‌نگی له‌سه‌ری دا‌و له 20 هه‌مان مانگدا سه‌رۆك تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر كرد، كه ئه‌مه بوو به هه‌ڵوێست و رای ره‌سمیی ئه‌مریكا به به‌ڵگه و سه‌نه‌دێك و دیكۆمێنتێكی یاسایی و ره‌سمی به‌رامبه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د
یاساكه كی ده‌گرێته‌وه و ده‌قه‌كه‌ی چی ده‌ڵێت؟
ده‌قی یاساكه هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و قه‌واره و كۆمپانیانه‌ی دیاریكردووه كه سزاكان ده‌یان گرێته‌وه و ده‌بنه ئامانجی ئه‌م یاسایه، ئه‌وانیش بریتین له (بانكی ناوه‌ندیی سوریا) و یان هه‌ركه‌سێكی بیانی كه پشتیوانی دارایی بۆ رژێم دابین بكات . ته‌نانه‌ت به‌ناو ناوی ئێران و روسیای تێدا هاتووه و هه‌ر كه‌سێكی بیانی سه‌ر به‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ش بێت، سزاكان ده‌یانگرێته‌وه كه ئیتر كۆمه‌ك یان ته‌كنۆلۆجیای زانیاری‌یان دابین كردبێت بۆ رژێم جا بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی یان بنیاتنانه‌وه بێت. جگه له‌وانه‌ش سزاكان هه‌رله سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی, تا سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانده‌كانی سوپا و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و هه‌واڵگریی و پۆلیس و به‌رپرسی زیندانه‌كان و گاردی كۆماری ده‌گرێته‌وه جگه له‌وانه‌ش، سامانی دارایی و موڵك و هه‌ر شتێكی تر كه هه‌یانبێت له ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا بۆ هه‌ركه‌سێك كه ئه‌و یاسایه بیگرێته‌وه و زۆر شتی تریش كه لێره‌دا بوار نییه هه‌مووی باس بكه‌ین.
ئامانجی ده‌رچوواندنی یاساكه
هه‌روه‌كو خۆیان ده‌بێژن، ئامانج له ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه گۆڕینی رژێمی ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ست لێی گۆڕینی ره‌فتاری رژێمه چ له رووی ناوخۆییه‌وه بێت یان له‌لایه‌نی جێۆسیاسی , كه ئه‌ویش خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه مۆسكۆ بكه‌وێته دانوستاندن له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوی له دیمه‌شق به مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا له‌وانه‌ش چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له سوریا‌و له‌به‌رامبه‌ردا قایل‌بوونی ئه‌مریكا به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له سوریا.
فاكته‌ره‌كانی پشت ئه‌م یاسایه
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی سوریا له‌ژێر سزا‌و لیستی تیرۆری ئه‌مریكادا بوو ، هه‌رله كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و دواتر یاسای سزادانی سوریا, ئێستاش یاسای قه‌یسه‌ر و رێكاره‌كانی هه‌نگاوگه‌لێكی توند و سه‌خت و قورسی ترن ده‌رهه‌ق به سوریا له‌به‌ر ئه‌م فاكته‌رانه :
1.ئه‌م یاسایه كۆنگرێس به هه‌ردوو ژووره‌كه‌یه‌وه و به هه‌ردوو حزبه‌كه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه و به ده‌رچوونی هه‌ر حزبێك له ده‌سه‌ڵات گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نایه‌ت .
2. ئه‌مه یاسایه و كۆنگریس ده‌ریچوواندووه، واده‌كات خێراتر سزاكان جێبه‌جی بكرێت وه‌كو ئه‌وه نییه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه یان لایه‌نێكی تر دهریچوواندبێت .
3. یاساكه هه‌ر سورییه‌كان ناگرێته‌وه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو هه‌رلایه‌نێكی تریش كه سوریایی نه‌بێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی به‌نده‌كانی بكات ده‌یگرێته‌وه.
4. سزاكان لایه‌نی سه‌ربازیی و مرۆیی و مافه‌كان ناگرێته‌وه ته‌نها، به‌ڵكو لایه‌نی ئه‌ندازه‌یی و ژێرخانیش ده‌گرێته‌وه، واته هه‌ر به‌شدارییه‌كی كۆمپانیاكانی عه‌ره‌بی و روسی و ئێرانی و چینییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه به‌شداربن له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی سوریا.
5. لایه‌نی سیاسی و ده‌روونی : هه‌رچه‌نده سزاكان باسی بچڕانی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان ناكات له‌گه‌ڵ رژێم, به‌ڵام رژێمی له خانه‌ی جیاكراوه و نه‌فره‌ت لێكراوه‌كان داناوه, كه ئه‌مه‌ش وا له وڵاتان ده‌كات كه به گومان و دڕدۆنگییه‌وه له په‌یوه‌ندیی و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رژێمدا بڕوانن .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق