ھەڵمەتێكی ناڕەوا بۆ شاردنەوەی دزو تاوانبارانی ڕاستەقینە

ليست هناك تعليقات

علی حمەساڵح
-
ماوەی ھەفتەیەکە بەبەرنامەو بێ بەرنامە لەسەر بڕین و دواکەوتنی موچە، ھەڵمەتێک خراوەتە سەر ئێمەو مانان، لای ئێمە ئاسایی و ڕێزلێگیراوە ھاوڵاتی ئاسایی ڕەخنەو نیگەرانی و توڕەیی ھەبێت بەرامبەرمان، ئەوەی نائاساییە ئەوانەی کە خۆیان ٢٩ ساڵە بکەرو ھاوبەشی ئەم دۆخەن لە ھەردولا..... بەبەرنامە دەیانەوێت گەندەڵی و دزی و داگیرکاری قاچاخچییەتی خۆیان بشارنەوەو پەلاماری ئێمە بدەن... 

ئەوەی لەسەر شانمبوە لە چوارچێوە کاری پەرلەمانی لە دژایەتی دزی و گەندەڵی و قاچاخی و کۆمپانیاکاری و تاڵانفرۆشی نەوت کردومەو دەیکەم، تەنیا قسەو کاری من لەسەر یەک زۆنیش نەبوە، چۆن کارم لەسەر دزی و قاچاخچێتی باشماخ کردوە ئاوا ڕۆشتوم بە بەڵگەوە سەلماندومە کە خاڵە سنوریەکان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان کۆمپانیای ستێر لە بری حکومەت دەسەڵاتدارە بەسەریەوە. 

چوار مانگ سەرقاڵی لێکۆڵینەوە بوین لەتاڵانی سەرجەم خاڵە سنوریەکان و ئەوەی ئەرکی سەرشانمان بوو دیاریمان کردو لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە بڕیار بۆ چاککردنی دەرچوەو جێبەجێنەکراوە! 

چۆن باسی داگیرکاری زەویەکانی ڕاپەڕین و بەکرەجۆم کردوە ، ئاوا باسی زەویەکانی ھەولێریشم کردووە، ئەوە ئێمە بوین ئەو دۆسیەمان ئاشکرا کردو کارمان لەسەرکرد وتمان : کۆمپانیا موبایلەکەی ھەولێر ١٨٠ ملیار دیناری زیادەی کارتی موبایلی لە ھاڵاتیان وەرگرتوەو نایداتەوە حکومەت، ئەو لایەنانەی دەیانەوێت دەستی پیسی خۆیان بەئێمەدا بسڕن، کامیان وەک ئێمە بەوردی و بە بەڵگەوە سەلماندویەتی لە ئێبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران بە یازدە ڕێگا بە ناوی کۆمپانیا پارە وەردەگیرێت وەک لە پەروێزخانيش ھەیە! 

دە ساڵە باسی خانەنشینی نایاسایی و دوو موچەو شەھیدی ساختەو کەمئەندامی سەنگەری ناوڕەوا دەکەین کۆڵمان نەدا، ئێستا حکومەت دەڵێن: مانگی حەوت چارەسەری دەکەین... بزانین دەکرێت!! 

ئەوانەی ئێستا بە ئاشکرا نوسینگەی قاچاخیان داناوەو مانگانە ٣٥ بۆ ٤٥ ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت خەڵک دژی ئێمە ھاندەدەن!!! دەڵێن: ئەوان ھۆکاری بڕینی موچەن! پارتی و یەکێتی کە گەندەڵی و کاری ناڕەوا لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری دەکەن و دەیان ھەزار کەسیان بە ناڕەواو نایاسایی کردە موچەخۆر ئەوان ھۆکاری بڕینەکەن! من بۆ؟ کە بەھەموو توانایەک دژی زوڵم و ستەمکاری ئەمانە بوم! 

ڕەنگە بپرسیت کەواتە بۆ بەشدارن لەم دەسەڵاتە؟ 

بۆچونی من لەسەر بەشداری گۆڕانیش لەم حکومەتە ڕونە، ئەو چاکسازیەی بڕیارو ڕێککەوتنی بۆ ھەبوە لە نەوت و گومرگو خانەنشینی نایاسای و بندیوارو کۆمپانیاکاری لە زووترین کاتدا کرا، زۆر باش و گرنگەو قازانجی میللەتە! 

ئەگەر نەشکرا ئێمەو خەڵکیش ھیچی دەستناکەوێت ببێتە شەریکە دزی ٢٩ ساڵ، تۆ دینارێکی گەندەڵیت لەسەر نەبێت، تەنانەت موچەی کارمەندانی سایتێکیشت پێنەدرێت نەک تەلەفزیۆن، بۆچی ببیتە شەریکی دزی ئەوانەی ئێستاش مانگانە دەیان ملیۆن دۆلاری ھاوڵاتیانی کوردستان دەبەن، چەندین کەناڵە سایت و پەیج و ڕادیۆو بارەگاو نوسینگەی قاچاخی و کۆمپانیای دۆشینی داھاتی نەوتیان ھەیە بۆ ئەوەی جنێو بە ئێمە بدەن و بوختانمان بۆ بکەن!! 

بە دڵنیایی دەردەکەوێت کێ دڵسۆزی خەڵکەو کێش خەریکی دزی و فریودانی خەڵکە..

٢٠٢٠/٢٧/٦




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif