هەڵوەشاندنەوەی خولی عێراق لە بەرژەوەندی یانەی هەولێر بوو

ليست هناك تعليقات


وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق هەر لەسەرەتاوە قسمەتەکەی ئەوەبوو کە تەواونەکرێت و هەڵبووەشێتەوە، ئەمەش ناڕەزایەتیی لەلای ئەو تیپ و یاریزانانە دروستکردووە کە خۆیان بۆ نازناوەکە ئامادەکردبوو، لە بەرامبەریشدا ئەو یانانەی کە توانایان کەمتربوو، وەک مژدەیەک وابوو بۆیان.

سەرەتا کە وەرزەکە دەستیپێکرد، دوای تێپەڕێنی چوار گەڕ لە یارییەکان، بەهۆی رووداوەکانی ناوەڕاست و باشووری عێڕاقەوە کە خۆپیشاندانی جەماوەری لە دژی حکومەت سازکرا، خولەکە راگیرا، دواتر بڕیاردرا کە هەڵبووەشێتەوە و هەموو ئەنجامەکانیش رەتکرانەوە، ئینجا بڕیاردرا کە خولەکە دەستپێبکرێتەوە بەڵام بە بەشداریکردنی ١٥ یانە، کە پێنچ یانە لە خولەکە کشانەوە کە یەکێكیان یانەی زاخۆ بوو، بەڵام بڕیاردرابوو کە هیچ یانەیەک دانەبەزێنرێت بۆیە ئەو یانانە ئەو بڕیارەیاندا.

هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ عێراق جارێكی دیکە خولەکەی راگرت، بڕیاربوو یارییەکانی خولەکە لە سێی مانگی حەوتی ئەمساڵ دەستپێبکاتەوە، هەر بۆیە دەستەی کاتی لە شاری بەغدا لەگەڵ یانە بەشدارەکان کۆبوونەوەی بۆ یەکلایکردنەوەی ئەم خولە ئەنجامدا، یارییەکانی خولی عێراق هەڵوەشێندرایەوە، ئەمەش بەتێکڕای دەنگی یانەکان و ئەو دۆخە مەترسیدارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

بۆ یانەی هەولێر کە تاکە نوێنەری کوردستان بوو لە خولەکە بڕیارێکی باش بوو، چونکە دەستپێکێکی خراپی هەبوو لەو پێنچ یارییەی کە کردبووی، تەنیا دوو بردنەوەی هەبوو، سێ دۆڕانیشی تووش هاتبوو، بۆیە ئەو تیپە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات و دەیەوێ بە نوێکردنەوەی گرێبەستی رادان گاسانینی راهێنەر، هەولێرێكی بەهێزتر بنێرێتە خولەکەوە.

دەستەی کاتیی یەکێتییەکە بڕیاریانداوە کە پاڵەوانێتییەکی بچووكکراوە بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو تیپانە یەکلابکەنەوە کە بەشداری لە پاڵەوانێتییە ئاسیاییەکان دەکەن، یانەکان بە ئارەزووی خۆیانە کە بەشداری بکەن یان نا، بەڵام بەرپرسانی یانەی هەولێر لەگەڵ ئەوەدا نین کە بەشداری بکەن، چونکە پێیان وایە ئەگەر بشگەنە ئاسیا، بەم پێکهاتەیە و بەو هەموو کێشە داراییەوە ناتوانن هیچ بە هیچ بکەن.

بڕیارە یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکە لە مانگی سێپتێمبەری ئەمساڵ دەست پێبکات،

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif