پێکدادان لە بەردەم کۆشکی سپی و قەدەغەکردنی هاتوچۆ

ليست هناك تعليقات



لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکاندا لەسەر کوژرانی جۆرج فلۆید ، پۆلیس لەبەردەم کۆشکی سپیدا گازی فرمێسک ڕژێنی ڕشت بەسەر خۆپیشاندەراندا، هەروەها قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارە گەورەکانی ئەمەریکادا ڕاگەیەندرا بەمەبەستی ڕاگرتنی کاری تێکدەرانە و خۆپیشاندانەکان لەسەر توندوتیژی پۆلیس.

ڕووبەڕوبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و کارە تێکدەرەکان بۆ شەشەمین ڕۆژ لە ئەمەریکا بەردەوام بوون.

پەیامنێرانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس ئاماژەیان بەوەدا گازی فرمێسک ڕژێن بەکارهێندراوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە لەبەردەم کۆشکی سپیدا کۆببوونەوە.

فەرمانڕەوای ویلایەتەکان داوایان لە هاوڵاتیان کرد بەشێوەیەکی ئاشتیانە توڕەیی خۆیان دەرببڕن لەسەر کوژرانی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە، هەروەها قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە شەولە زۆر شوێن ڕاگەیەندرا، لەوانەش واشنتن و لۆس ئانجلس و هیوستن.

دوای ئەوەی لەنزیک کۆشکی سپی خۆپیشاندان کرا، ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە واشنتن ڕاگەیەندرا.

سەرۆکی شارەوانی واشنتن مۆڕیل پاوەرز لە تویتەر نوسیویەتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کاتژمێر 23:00 ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێدەکات تاوەکو کاتژمێر 6:00 ڕۆژی دووشەممە، ئەوەشی خستەڕوو فەرمانی بە بڵاوکردنەوەی سوپای گاردی نیشتیمانی کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە پۆلیس.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەدان کەس لەبەردەم کۆشکی سپی گردبوونەوە. پەیامنێرانی فرانس پرێس دەڵێن هەندێک لە خۆپیشاندەران بوتڵی ئاویان گرتۆتە پۆلیس.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif