د.ئەنوەر فرج
سیاسەتناسی
سیاسەتناسی
-
یه‌كێك له وێنه زه‌ینییه جێگیره‌كان له خه‌یاڵدان و كه‌لتووری میللی گه‌لانی موسڵماندا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حوكمڕان و خه‌ڵك بریتیه له چوواندنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به په‌یوه‌ندی (شوان) و (مه‌ڕوماڵات) له فه‌رمووده‌ى: (كُلُّكُمْ رَاعٍ ومَسْئُولٌ عن رَعِيَّتِهِ، فَالإِمَامُ رَاعٍ وهو مَسْئُولٌ عن رَعِيَّتِهِ....) (رواه البخاري).
تێگه‌یشتنی هه‌ڵه:
تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه له‌م فه‌رمووده‌یه وه‌رگیراوه‌و به‌درێژایی مێژووی موسڵمانان به‌كارهێنراوه به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی (حوكمڕان) و بێئیراده‌كردنی (خه‌ڵك)، ده‌ڵێن: حوكمڕان بریتییه له شوان، خه‌ڵكیش مه‌ڕوماڵات، واته شوان خۆی ده‌زانێت چی بۆ مه‌ڕوماڵاته‌كانی باشه ئه‌وه ده‌كات، خه‌ڵكیش هیچ ئیراده‌و ئازادیه‌كی نییه له به‌رامبه‌ر حوكمڕاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی پرسیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك روون نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه: خه‌ڵك چۆن ده‌بن به (ئاژه‌ڵ)؟ ئه‌ی مه‌به‌ست له (به‌رپرسیاریه‌تی) چیه له فه‌رمووده‌كه‌دا؟ واته (شوان) له به‌رامبه‌ر كێدا به‌رپرسیاره؟ كێ به‌كاری لێپرسینه‌وه هه‌ڵده‌ستێت؟
تێگه‌یشتنی دروست:
ئه‌گه‌ر له فه‌رمووده‌كه وردبینه‌وه، زۆر به روونی دیاره بابه‌تی سه‌ره‌كی فه‌رمووده‌كه بریتییه له جه‌ختكردنه‌وه له (به‌رپرسیاریه‌تی و لێپرسینه‌وه)! ده‌فه‌رموێت: ئێوه هه‌مووتان وه‌ك شوانن هه‌مووشتان لێپرسینه‌وه‌تان لێده‌كرێت له‌باره‌ى (سپارده‌كان)، نموونه وه‌ك: (ئیمامێك یان پیاوێك یان خانمێك یان خزمه‌تكارێك) هه‌موویان لێپرسراون له‌وه‌ى پێیان ده‌سپێردرێت.
له واقیعدا شوان خاوه‌نی مه‌ڕوماڵات نییه، به‌ڵكو شوانی پیشه‌یه‌كه بۆ خۆژیاندن، كاره‌كه‌شی له ئه‌نجامی گرێبه‌ستێكی دوولایه‌نه‌وه دروستده‌بێت به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خاوه‌نی مه‌ڕوماڵاته‌كان (باشترین نموونه له قورئاندا گرێبه‌ستی شوانی مو‌سا پێغه‌مبه‌ره).
سه‌ره‌نجامی نموونه‌كه: (حوكمڕانی وه‌ك گرێبه‌ستی شوانی وایه):
لایه‌نی یه‌كه‌م: خه‌ڵك= خاوه‌نكار= خاوه‌نی مه‌ڕوماڵات و كاروباری خه‌ڵك.
لایه‌نی دووه‌م: حوكمڕان= شوان= كه‌سێكی موچه‌خۆر.
بابه‌تی گرێبه‌ست= مه‌ڕوماڵات= كاروباری خه‌ڵك.
حوكمڕانی وه‌ك گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌هاو بنه‌ماكانی دیدی ئیسلامی بۆ ده‌سه‌ڵات و كاروباری گشتی (الأمر)دا سازگارتره، چونكه (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا) هه‌روه‌ها (وَأَمْرُهُمْ شُورَىٰ بَيْنَهُمْ) له‌به‌رئه‌وه (الماوردی) بابی یه‌كه‌می كتێبی (الأحكام السلطانية) ناوناوه (فِي عَقدِ الْإِمَامَةِ).
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق