سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئاماژەی بەوە کردووە کە "عەبدولکەریم یونس عیلان"ـی وەک شوێنگرەوەی خۆی لە پەرلەمان دەستنیشان کردووە.
هاوکات سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بە دەست گەیشتووە و رێگە بە شوێنگرەوەکەی دەدات کە لە دانیشتنی پەرلەماندا سوێندی یاسایی بخوات.
هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدرە و عەبدولکەریم یونس عیلان کە بە "ئەبومریەم ئەنساری" ناسراوە، لە رێکخراوەکەدا یاریدەدەریەتی.
تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی عامری نەزانراوە، بەڵام وەک زانراوە دەستەی حەشدی شەعبی بە نیازە سەرۆک هەڵبژێرێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە هادی عامری یەکێک بێت لە بەربژێرەکان بۆ ئەو پێگەیە.
هەر ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بە ئامادەبوونی 247 ئەندام متمانە بە بەربژێری حەوت پۆستی وەزاریی کابینەکەی کازمی درا.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای متمانەدان بە تەواوی وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان لە توویتێکدا نووسیی، "سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان. بەرامبەر گەلی عێراق وەفادار و پابەندین. بە گەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".
نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی عامری:
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق