د.ئەنوەر محمد فرج
-
ئه‌م بواره‌ى ئه‌خلاقی سیاسی تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی نێوان(ئه‌خلاق و سیاسه‌تی گشتی، Ethics and Public Policy)، واته حوكمدان له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی پێوه‌ره ئه‌خلاقیه‌كان له پرۆسه‌كانی داڕشتن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له حوكمڕانی وڵات‌دا، وه‌ك بواره‌كانی:(دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، په‌روه‌رده‌و فێركردن، ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون).
یه‌كه‌مین ده‌رئه‌نجامی ئه‌خلاقیبوونی سیاسه‌ته‌كان بریتیه له به‌ده‌ستهێنانی (متمانه، Credibility)، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكیش كێشه‌ى به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ى خه‌ڵكی هه‌بێت، واته كێشه‌ى له ئه‌خلاقیبوونی سیاسه‌ته‌كانیدا هه‌یه.
ئه‌خلاقیبوونی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له‌سه‌ر دوو ئاست بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت:
یه‌كه‌م: ئه‌خلاقیبوون له داڕشتنی سیاسه‌ته‌كاندا:
مه‌به‌ست له داڕشتنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان بریتییه له به‌دیهێنانی ئامانجێكی سه‌ره‌كی وه‌ك (عه‌داله‌ت، Justice)، واته ده‌بێت سیاسه‌ته گشتییه‌كان بخرێنه خزمه‌ت به‌دیهێنانی عه‌داله‌ت و له فه‌لسه‌فه‌ی یاسادانان و سزادانی وڵاتیشدا ره‌نگبداته‌وه.
(هارۆڵد لازوێڵ، Harold Lasswell): له پێناسهیسیاسهتدا ده‌ڵێت: (كێ، چی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه‌ی، و چۆن؟، Politics: Who Gets What, When, and How?). ئه‌مه‌ش بریتیه له پرۆسه‌ى داڕشتنی سیاسه‌ته گشتیه‌كان.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌خلاقیبوون له داڕشتنی سیاسه‌ته‌كاندا (ره‌چاونه‌كردنی بنه‌ماكانی عه‌داله‌ت)ـه، واته پشتگوێخستنی بنه‌ما دامودهزگاییهكانی عه‌داله‌ت، بۆ نموونه: یه‌كێك له بنه‌ماكانی پیاده‌كردنی عه‌داله‌ت بریتیه له دابینكردنی هه‌لی یه‌كسان بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین بهمهبهستیسوودمهندبوونی (ئه‌ندامانی حیزب، خزم و خێڵ،ناوچه‌گه‌رێتی) ئه‌م بنه‌مایه پێشێلكراوه، له‌رێگه‌ى: (ته‌زكیه‌ی حیزبی، دیارده‌ى به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان، دیارده‌ى شازاده‌ی سیاسی واته كوڕی به‌رپرس ده‌بێته به‌رپرس).
دووه‌م: ئه‌خلاقیبوون له جێبهجێكردنیسیاسهتهكاندا:
جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان له هه‌ر وڵاتێكدا واتهگرتنهبهری میكانیزمی جیاواز له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كه‌دا وه‌ك سیاسه‌ته‌كانی (عه‌داله‌تی دابه‌شكردن، Distributive Justice)، وه‌ك: ره‌چاوكردنی عه‌داله‌ت له دابه‌شكردنی داهاته‌كان و دانانی باج و سیستمی موچه.
(ده‌یڤید ئیستن، David Easton): رای وایه پرۆسهىسیاسهت بریتیه له: (دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ى به‌هاكان، Authoritative Allocation of Values). واته پرۆسه‌ى جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كان و دابه‌شكردنی به‌هاو داهاته‌كان.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌خلاقیبوون له جێبهجێكردنیسیاسهتهكاندا (ناكۆكی نێوان ئامانج و ئامرازه‌كان)ـه، واته گرتنه‌به‌ری ئامرازی نائه‌خلاقی بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌كان، وه‌ك جێبه‌جێكردنی رێسای میكاڤیلیزمی سیاسی (ئامانج پاساوه بۆ ئامراز، The End justifies The Means)، بۆ نموونه له هه‌رێمی كوردستان به پاساوی مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات، یان پاراستنی ئه‌زموونی حوكمڕانی چه‌ندین ئامرازی نائه‌خلاقی و پێشێلكردنی مافی خه‌ڵك گیراوه‌ته‌به‌ر، خراپترین نموونه‌كان: (موچه‌ى بندیوار، گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی به‌رپرس و حیزبه‌كان، ناعه‌داله‌تی سیستمی موچه، خانه‌نشینكردنی ناشایسته).
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق