ڕوونكردنەوەی حكومەت لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانەوە

ليست هناك تعليقات


گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بەدەوامپێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی 06-06-2020.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای 06-06-2020 رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتەبەر.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو کە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو 6ـی مانگ دەوامی فەرمییان رادەگیرێت و لە 7-6-2020 دەوامیان دەستپێدەکاتەوە. 

بڕیارە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە قەدەخەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بکرێنەوە. بەڵام قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 830 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 434 کەسیش چاکبوونەتەوە و 14 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوام پێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

د. جووتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٣

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif