كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارەی كە پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێكیان وەرگیرابوویەوە وتی: ئێمە چاوەڕێی زیاترمان هەبوو و دەبوو ئەو كۆبوونەوەیە لە سەرەتادا نەكرایە كە ٧/٥/٢٠٢٠ گرێدرا
موحەمەد حكیم جبار، كارگێری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكی میدیایدا وتی: سوپاسی سەرۆكی پەرلەمانمان كردوە بە ئەندازەی هەڵوێستەكەی، كە ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە لە كۆبونەوەی٧/٥/٢٠٢٠ درا و تێیدا پارێزبەندی لە پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ، سۆران عمر وەرگیرابوویەوە
لە لێدوانە میدیایەكەدا كارگێڕەكەی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ وتی، ئێمە چاوەڕێی زیاترمان لە سەرۆكی پەرلەمان هەبوو كە هەر لە سەرەتاوە ڕێگربوایە لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، ئەوەش جێگای سوپاسە كە بەشدار نەبوون و لیستەكەیان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد، بۆیە هەڵوێست و سوپاسی ئێمە بە ئەندازەی هەڵوێستی سەرۆكی پەرلەمانە
دەقی بریاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كە كارگێڕەكەی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵ بڵاوی كردبویەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق