دەزانن بۆچی وا لە کۆرۆنا بێباکین؟!

ليست هناك تعليقات

شادان عیزەدین علی
-
گه‌شتۆته‌ لوتكه‌ی گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ك مێشك پێی ئیسراحه‌ته‌كا، رێك ئه‌ڵێ چاك نابێ و تۆش خراپتریكه‌.

كابرا نازانێ په‌نجه‌بنێ به‌ فڵه‌شی ته‌والێته‌كه‌یا و له‌دوای خۆی به‌جێیه‌هێڵێ، به‌س له‌ ئاسمان به‌ربۆته‌وه‌ بۆ قسه‌ی زل و شیكاری دۆخی قورسی هاوڵاتیان!

کەمنین ئەوانەی رۆژ تا ئێواره‌ چێژ له‌ ئازاردانی نه‌فسییه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌بینێ، بڵێن بیكوژه‌ ئه‌یكوژێ، کەچی به‌س ناوی كۆرۆنا ئه‌بیستێ ئەو قارەمانە ئه‌ژنۆی ئه‌شكێ!

ھەندێک لە پیاوان ئەوەندە بێتوانان به‌یه‌ك تۆپه‌ڵه‌وه‌ به‌ده‌س یه‌ك كچی ڕاستەقینەی بەتواناوە گیریانخواردوه‌ بۆیە ھەر ده‌میانبكه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی نابه‌جێیه‌ به‌ كچ و ژنی ئه‌ڵێن،هه‌ر قسەشیان‌ پێنه‌ما بۆیان بكرێ وه‌ك شه‌ڕه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی كۆن نه‌عل و قۆنه‌ره‌كانیان ئه‌گرنه‌ به‌رامبه‌ر.!
وا په‌روه‌رده‌كراون عوزری غه‌ڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باشتر له‌ خۆیان بێ..

ئەم چەشنە مرۆڤانە ئه‌وه‌نه‌ش زۆرن بۆیه‌ وا شێواوه‌، بۆیه‌ ئه‌ڵێم بێ كۆرۆنا چی بكه‌ین، خۆ زه‌ڕبه‌ قاضیه‌ی كۆرۆنا نه‌بێ نه‌خۆشی نه‌فسی و گه‌جه‌ر و گوجه‌ری موسه‌قه‌ف له‌ بینه‌قاقاوه‌ ده‌ماره‌كانیان وشكه‌كردین و له‌سه‌ر ئێسقانه‌كانمان وه‌ك بابا یاگا-ی جادووگه‌ر ره‌قسیانه‌كرد..

لەڕاستیدا ناھەقمان مەگرن ئه‌وه‌نه‌ ڤایرۆسمان بینیوه‌ بۆیه‌ یه‌كجار وا بێباكین له‌ كۆرۆنا، به‌س ئیتر ئه‌و نه‌مانكوژێ ئه‌مان ئه‌مانكوژن، ئێ دیاره‌ كامیشیان بێباكانه‌تره‌ ، فارس وتەنی شب بخیر


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif