قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاودەکاتەوە و رایگەیاند، داوا دەکات هەموان پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێبپەڕێت کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا روبەڕوی هەرێمی کوردسان بوەتەوە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە رایگەیاند، "بەناوی حکومەتی هەرێمەوە داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان دەکەین کە بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆناوە زیان لە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان دروستبوە، مەبەست و ئامانج و ئەولەویەتی ئێمە پاراستنی هاوڵاتیانە، بۆیە ئێمە کە لەسەرەتادا روبهڕوی کۆرۆنا بوینەوە هەندێک رێکاری توندمان گرتەبەر و توانیمان تاوەکو پێش جەژن تارادەیەکی زۆر زاڵبین بەسەر ئەو پڕۆسەیەدا و نەماهێشت ئەو پەتایە هاوشێوەی وڵاتانی تر بڵاوبێتەوە، ئەمە بە ئەرک و ماندوبونی کارمەندانی تەندروستی و ناوخۆ و هێزەکانی تری ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی گشتی و لەوەش گرنگتر بە هەماهەنگی ئێوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان توانیمان نەهێڵین بەشێوەیەکی زۆر خەتەر بڵاوبێتەوە".
دوای جەژن هەم رێکارەکانی حکومەت کەمێک سست بونەوە، هەم پابەندبون بەو رێنماییانە کەمبوەوە ئەوەش وایکرد نەخۆشییەکە جارێکی تر سەریهەڵداوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لە دوای جەژن هەم رێکارەکانی حکومەت کەمێک سست بونەوە، هەم پابەندبون بەو رێنماییانە کەمبوەوە ئەوەش وایکرد نەخۆشییەکە جارێکی تر سەریهەڵداوەتەوە و بەشێوەیەکی مەترسیدار دوبارە لەناو شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوبوەتەوە.
ئەم نەخۆشییە گاڵتە نیە و سیاسەت نازانێت، ئەم نەخۆشیە دەستکردی حکومەت نیە و خەتای یەکێتی و پارتی نیە، بەرۆکی جیهان و ئێمەی گرتوە و لەناوماندا بڵاوبوەتەوە
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بۆ هاوڵاتیان دەڵێت، "هاوڵاتیانی ئازیز تکاتان لێدەکەم، ئەم نەخۆشیە بە جددی وەریبگرن، ئەم نەخۆشییە گاڵتە نیە و سیاسەت نازانێت، ئەم نەخۆشیە دەستکردی حکومەت نیە و خەتای یەکێتی و پارتی نیە، بەرۆکی جیهان و ئێمەی گرتوە و لەناوماندا بڵاوبوەتەوە و بوەتە زیانێکی زۆر بۆ سەر هاوڵاتیان و دۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتی، داواکارم لێتان ئەم پڕۆسەیە و ئەم نەخۆشیە سیاسەتەکانمان و رێکارەکانمان و رێنماییەکانمان بەجدی وەربگرن، لەبەرخاتری من نا، لەبەر خاتری حکومەت و لایەنە سیاسیەکان نا، لەبەر خاتری خۆتان و خۆشەویستەکانتان خۆتان بپارێزن تاوەکو ئەوانیش بپارێزن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق