پەرلەمانتارێكی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان كرد، بەهۆکاری ناڕازیبوونی لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان.
یوسف كلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبەرداری کاری پەرلەمانیی بوو و لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا رایگەیاندووە، کە دەستلەکارکێشانەوەی بەهۆی سیستمی پشکپشکێنەیە لە عێراق و نووسیویەتی: "ئەو سیستمە نوێیە شێوازێكی دیكەی لە شێوازەكانی ستەمكاریی هێنایە پێش، كە سیستمی پشكپشكێنەیە و تەنیا رۆڵەكانی ناوەڕاست و باشووریش تیێیدا زەرەرمەندن".
رۆژی شەممە 6-6-2020 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی مستەفا کازمی کۆبووەوە، کە بەدەنگی پەرلەمانتاران متمانە بە هەموو کابینەکە درا و ئەو وەزارەتانەی بەتاڵ مابوونەوە، پڕکرانەوە بەپێی رێککەوتنی پێشوەختی لایەنە سیاسییەکان.
یوسف كلابی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشتر ئەندامی فراکسیۆنی نەسری حەیدەر عەبادی بوو، بەڵام لە 23-1-2019وە لەو فراکسیۆنە جیابووەوەو وەک پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ و ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمان بوو. لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ، کە رووی لە دەنگدەران و دانیشتووانی ناوەڕاست و باشووری عێراقە دەڵێت: "نەوت و خوێنی ئێوە لەو سیستمە زۆر هەرزانە و بەردەوامە، بۆیە دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە پەرلەمان رادەگەیێنم، تاوەكو سیستمی پشكپشكێنەش باڵادەست بێت هیوای هیچ دەرفەتێكی سەركەوتن نییە".
رۆژی شەممە 6/6/2020 لەو دانیشتنەی بۆ تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی کازمی سازکرا، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد، وا چاوەڕواندەکرێت دەستلەکارکێشانەوەی عامری بۆ ئەوەبێت، کە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وەربگرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق