كاردۆ محمد
-
سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان خەریکی چین؟!، لە خەمی کێدان ؟
یەکێکم لە وانەی بروا م بە کاری پەرلە مانی دامەزراوەکەی هەیە. پەرلەمان ناخەمە ژێر پرسار، بەڵام کاراکتەرو ئەو ئەزمونە شکستخواردوە ، لە کاری پەرلەمانی دەخەمە ژێر پرسیار؟ لەم قەیران و نادادیی و لێکترازانەی روبەروی وڵات بۆتەوە. پەرلەمان لە وەرزی نوێیدا، چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە،کەچی هەر جارێ و بە پاساوێکی ناراست و نارەوا ، پەرلەمان توشی دابڕین دەکەن..
باشە ئێوە لە دکتۆرو کارمەندانی دروستی چیتان زیاترە ،لەبەرەی پێشەوەی جەنگی کۆرۆناندان بۆ پاراستنی مرۆڤەکان، لە جێی خۆیەتی ببپرسین پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان ،نەک نەیانتوانی لانی كەمی ئەرکەکانیان جێ بەجێ بکەن،بەڵکو هۆکاری سەرەکین لە بێدەنگکردنی مینبەرێک ،ئەگەر بویسترێ قسەیەکی رەوای.پەیوەست بەگرنگترین پرسەکانی وڵات و خواستی خەڵکی لێبکرێت .
بۆچی پەرلەمانتاران ئەو دۆخە قبوڵ دەکەن ؟
لە کاتێکدا گرنگترین پرۆژەی هاوبەشی پەرلەمانتاران هەیە. لەوانە:
-یەکخستنی هێزی پێشمەرگە
- كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.
- هێنانی بودجەی (٢٠٢٠) بۆ پەرلەمان.
- گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا.
- رێكخستنەوەی دەروازە سنورییەكان.
- فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات.
- دڵنیایی كۆمەڵایەتی.
- چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
-هەموارکردنی یاساکانی دەسەڵاتی دادوەری و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی شورا.
- هەمواری یاسای وەبەرهێنان.
- یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.-
-پرسی پەروەردە
-پرسی تەندورستی ومافی نەخۆش
-کێشەو ناکۆکی هەرێم وناوەند
ئەم سیاستە؛ کوردستانی خستۆتە بەردەم دوریانی داخستن بەروی چاکسازی ،کرانەوە بەروی مەترسی و هەرەشەکانی سەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان وپارچە پاچە بونی وڵات.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق