لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕوونكردنەوە لەسەر بڕینی مووچە دەدات

ليست هناك تعليقات


لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی بڕینی بەشێكی مووچەی مووچەخۆران داوای وردەكاری لە حكومەت دەكات ‌و داواش لە دیوانی چاودیری دارایی دەكات وردەكاری 27 ملیار دۆلاری قەرزیان بۆ روونبكاتەوە.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 23-6-2020 لیژنەی دارایی پەرلەمان چەند بڕیار‌ و راسپاردەیەكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە ‌و گوتی: "لەو بڕیار‌ و راسپاردانەدا، داوامان لە حكومەت كردووە هەر بڕیارێك لە بارەی مووچە دەردەچێت پرس ‌و راوێژ لەگەڵ لیژنەی دارایی بكەن ‌و لەبارەی یاسای چاكسازیش كە بڕیارە مانگی حەوت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە وردەكاری هەنگاوەكانی جێبەجێكردنمان بۆ بنێرن".

سەبارەت بە رێكخستنەوەی باج ‌و گومرگ ‌و داهاتە جۆراوجۆەكانی دیكە، كە حكومەت كاری تێدا كردووە، بە گوتەی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی هەنگاوێكی باشە، بەڵام گوتی: "داوای ئەوەشمان كردووە لەبارەی زیادبوونی داهاتەكانی ئەو چاكسازییە زانیاری وردمان پێبدەن".

هێڤیدار ئەحمەد روونیكردەوە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكانیان پەیوەندی بە 27 ملیار دۆلاری قەرزی حكومەتەوە هەیە‌ و گوتی: "داوامان لە دیوانی چاودێری دارایی كردوە وردەكاری 27 ملیار دۆلاری قەرزی سەر حكومەتمان پێبڵێت".

خاڵێكی دیكەی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی جەختكردنەوە بووە لەوەی حكومەت چاودێرییەكانی بۆ نرخ لە بازاڕەكاندا چڕتر بكاتەوە، چونكە وەك ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: "لەكاتێكدا كە مووچە كەم دەكات، دەبێت نرخی خۆراك ‌و كاڵا ‌و پێداویستییە سەرەكییەكانی هاونیشتمانیان دابەزێت‌".


لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا بە خەرجکردنی 79%ی مووچە و دەرماڵە، ئەو کەسانەش کە مووچەکەیان لە 300 هەزار کەمترە، کەمکردنەوەی مووچە نایانگرێتەوە؛ بڕیارەکانیش "کاتی دەبن" و تەنیا بۆ مووچەی ئەم مانگەیە. 

جگە لەو مووچەخۆرانەی کە مووچەکانیان لە خوار 300 هەزار دینارەوەیە، بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ناگرێتەوە. پلە باڵاکان و پلە تایبەتەکانیش 50%ی مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە.

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران: 

- مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت وەکو خۆی دەمێنێتەوە 

- مووچەی ئەو مووچەخۆرانەش كە شایستەی داراییان 300 هەزار دینار و خوارتره دەستکاری ناکرێت

- خەرجکردنی رێژەی 79% خەرجییەكانی مووچە و شایستەی دارایی مووچەخۆران کە ئەو دوو بڕگەی سەرەوە نایانگرێتەوە

- رێژەی 21%ی مووچە و دەرماڵە کە دەمێنێتەوە رادەگیرێت و دابەشدەکرێت بەسەر سەرجەم مووچەخۆران بە رەچاوكردنی زۆری و كەمیی شایستەی دارایی مووچەخۆر

- کەمکردنەوەی رێژەی 50%ی مووچە و دەرماڵەی پلە باڵاكان و پلە تایبەتەكان و ئەو کەسانەش کە بەو پلانە خانەنشینکراون یان خانەنشین دەکرێن

- یاسای چاکسازی لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2020ەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

- رێکارەکان کاتیین و تەنیا بۆ مووچەی ئەم مانگەیە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif