فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە فراكسیۆنەكان دەكات، پابەندی بڕیارەكەی سەرۆكی پەرلەمانبێت
دەقی ڕاگەیەنراویی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی کۆمەڵ سوپاس و دەستخۆشیی لە خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە ٤ ی ڕۆژی ٧ ی ئایاری ٢٠٢٠ .
ئێمە پێمانوایە ئەمە بڕیارێکی دروستە بە ئاراستەی گێڕانەوەی شکۆی پەرلەمانی کوردستان کە لەوەتەی ئەم دامەزراوەیە هەیە دەسەڵات لە پێناو لێدان لە نوێنەرایەتی خەڵک، دەیشکێنێت .
داواش لە هەموو فراکسیۆنەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکەبن و لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و هەڵسانی پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی لەم کاتە سەخت و پڕ قەیرانەدا، دەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان بکرێتەوە تا وەک نوێنەرایەتی خەڵک لە قەیرانی بێ موچەیی و ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەگەری هەرەسهێنانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژی وڵاتانی بێگانە قسە و هەڵوێستی هەبێت .
کاتی تێپەڕاندنی قۆناغی ڕابردوو هاتووە و سەردەمی تۆڵەکردنەوە و یەکترسڕینەوەش بەسەرچووە !
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
١٧/٦/٢٠٢٠
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق