سەرۆك كۆمار پێشوازیکرد لە كوردانی كاكەیی

ليست هناك تعليقات



سەرۆك كۆماری عێراق، د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێکی نوێنەرانی كوردانی كاكەیی.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەی لە نێوان تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عێراق، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە وڵات دا، ھاوکات دووپاتیشیكردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی و هاریكاری نێوان ھاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان لە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوە و ریشەكێشكردنی تیرۆر.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک كۆمار دووپاتی لەوە كردەوە کە پێویستە لەسەر هێزە ئەمنییەكان ئەركی ئاسایش و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی گەلی عێراق بگرنە ئەستۆ، هەروەها كار بكەن بۆ رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، بە تایبەتیش كوردانی كاكەیی لەلایەن تیرۆرستانەوە. 

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم رۆڵی کاکەییەکانی لە بەگژاچوونەوەی گروپی تیرۆرستی داعش و بەرگریكردنی کاکەییەکانی لە شار و گوندەكان بەرزنرخاند.

لەلای خۆیانەوە شاندی میوان كێشە و ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی کاکەییەکان دەبنەوە خستە روو و هەڵوێستی خۆشیان دوپاتكردەوە لەسەر پتەوكردن و پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و بنەما كۆمەڵایەتییەکان كە ھەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە دەبەستێت.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif