داوای یەك ترلیۆن دۆلار لە ئەپڵ ئەكەن

ليست هناك تعليقات


کڕیارێکی مۆبایلی ئایفۆن لە لە دادگای ویلایەتی میزۆری لە ئەمریکا، سکاڵای لە دژی کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردووە و تێیدا، داوای یەک ترلیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو دەکات.

ماڵپەڕی فۆکس بزنس بڵاویکردەوە، پارکەری ٣٩ ساڵ بە تۆمەتی "فێڵکردن" سکاڵای لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردووە و لە بەرامبەردا داوای یەک ترلیۆن قەرەبوو دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سکاڵاکەدا، پارکەر باسی لەوەکردووە، کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، بەهۆی هەبوونی کێشە لە ئایفۆنەکەیدا، سەردانی فرۆشگایەکی کۆمپانیای ئەپڵی کردووە و پاش نیشاندانی مۆبایلەکەی، کارمەندی فرۆشگاکە لێی وەرگرتووە و گۆڕیویەتی بە مۆبایلێکی دیکە و رایگەیاندووە کە مۆبایلەکەی هیچ کێشەیەکی نییە.

پارکەر دەشڵێت، جگە لەوەی مۆبایلەکەی گۆڕاوە و دانەیەکی نوێی بێکێشەی پێدراوە، هاوکات، کارمەندەکە پارکەری بە "شێت" ناوبردووە و سەردانکردنی بۆ فرۆشگاکە بە بێ هۆکار لێکداوەتەوە.

هەر لەبەر ئەو هۆکارە، ئێستا پارکەر سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمارکردووە و تێیدا، بە تۆمەتی "فێڵکردن" و بۆ قەرەبووکردنەوەی ناوزڕاندن نواندنی رەفتاری خراپ و وتنی قسەی نەشیاو بەرامبەری، داوای یەک ترلیۆن دۆلار لە کۆمپانیای ئەپڵ دەکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif