دادوەری گشتیی تاران دەڵێت، لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی قاسم سولەیمانی فەرمانی گرتن بۆ 36 بەرپرسی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا دەرکراوە بەتایبەت بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و داوایان لە ئینتەرپۆل کردووە دەستگیریان بکەن.
بەپێی میدیای ئێران عەلی ئەلقاسی مێهر دادوەری گشتیی تاران لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی بەرپرسانی دادوەریی ئێران بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی قاسم سولەیمانی رایگەیاند، 36 کەس لەوانەی لە "تیرۆرکردنی" قاسم سولەیمانی دەستیان هەبووە، لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، ناسراون و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
بەگوتەی دادوەری گشتیی تاران کەسی یەکەمی نێو لیستەکە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە و فەرمانەکەش بە دۆخی سوورەوە دراوەتە پۆلیسی ئینتەرپۆل. عەلی ئەلقاسی مێهر دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی پۆستەکەشی وەک سەرۆکی ئەمریکا، پێداگریی لە دەستگیرکردنی بەردەوام دەبێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق