سەرۆك وەزیرانی عێراق، چوار بڕیاری گرنگی دەركرد

ليست هناك تعليقات

به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى چواره‌مین کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نحومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدراو چوار بڕیارى تایبه‌ت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى و کۆرۆنا ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یرانى 2020 نووسینگه‌ى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا، ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ى خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند له‌ سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، مسته‌فا کازمى به‌ تێروته‌سه‌لى باسى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ پارێزگاى که‌رکووک کردووه‌ که‌ له‌ میانیدا سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌چوونى قۆناغى دووه‌مى ئۆپه‌راسیۆنى پاڵه‌وانه‌کانى عێراق کردووه‌ که‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ ئامانجى راوه‌دوونانى تیرۆریستانى داعش له‌ پێنج میحوه‌رى که‌رکووکه‌وه‌ ده‌ستیان پێکرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق، مسته‌فا کازمى جه‌ختى کردووه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌، موژده‌ به‌خشن و حکوومه‌ت سووره‌ له‌سه‌ر به‌دیهێنانى ئاسایش و سه‌قامگیرى له‌ سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا.
ئاماژه‌ به‌وه‌یش داوه‌ که‌ مسته‌فا کازمى باسى له‌ هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌ت بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا که‌ ئێستا بووه‌ته‌ به‌ره‌نگارییه‌کى گه‌وره‌ کردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کارى له‌ پێشینه‌ى حکوومه‌ته‌ و جه‌ختى کردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گرنگه‌ هه‌مووان پابه‌ندن به‌ رێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستیى و سه‌لامه‌تى نیشتمانییه‌وه‌ ده‌رکراون.
هه‌روه‌ها به‌پێى رایگه‌یه‌ندراوه‌که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى ته‌ندروستیی، حه‌سه‌ن ته‌میمى راپۆرتێکى ورد و گشتگیرى پێشکه‌ش کرد که‌ تیایدا دوایین پێشهاته‌کانى ره‌وشى ته‌ندروستیى له‌ سایه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ژماره‌ى تووشبووان، هه‌وڵى تیمه‌کانى ته‌ندروستیى له‌ پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌ تووشبووان، ئه‌و رێوشوێنانه‌ى که‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه‌که‌ و که‌مکردنه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووان گرتووه‌ته‌به‌ر، خسته‌ڕوو.
هاوکات وه‌زیرى دارایى راپۆرتێکى گشتگیرى سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى دارایی، قه‌رزه‌کان، داهاتى هه‌نارده‌کردنى نه‌وت و ئه‌و به‌ره‌نگارییانه‌ى که‌ عێراق له‌ رووى داراییه‌وه‌ رووبه‌ڕووى بووه‌ته‌ پێشکه‌ش کرد.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئه‌و پرسانه‌ى که‌ خرابوونه‌ نێو به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌ تاوتوێ کرد دواتر ئه‌و چوار بڕیاره‌ى خواره‌وه‌ى په‌سه‌ندکرد:
یه‌که‌م: پشتبه‌ستن به‌ نمره‌ى نیوه‌ى ساڵ وه‌ک نمره‌ى کۆتایى بۆ تاقیکردنه‌وه‌کانى گشتیى پۆلى شه‌شه‌مى سه‌ره‌تایى بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، رێگه‌ به‌ قوتابیانى که‌وتوو بدرێت تاقیکردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م بکه‌ن له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و وانانه‌ى که‌ تیایدا ده‌رنه‌چوون و که‌وتوون.
دووه‌م: نیشاندانى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى (2) له‌ بڕیارى ژماره‌ (52)ى ساڵى 2018 سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ى رێککه‌وتننامه‌ى دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ باجى دوولایه‌نه‌ و رێگریکردن له‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ دانى باج که‌ سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر داهات و سه‌رمایه‌داران له‌نێوان حکوومه‌تى عێراق و حکومه‌تى کۆمارى چیک، ئه‌ویش پشت به‌ستن به‌ حوکمه‌کانى مادده‌ى (80/شه‌ش) له‌ ده‌ستوور و سه‌رپشککردنى وه‌زیرى دارایى له‌ دانوستان و واژووکردنى پڕۆژه‌ى رێککه‌وتننامه‌که‌.
سێیه‌م: نیشاندانى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ (260)ى ساڵى 2018 سه‌باره‌ت به‌ دواکه‌وتنى پێبژارده‌کان، له‌وانه‌ سڕینه‌وه‌ى پێبژاردنى که‌ڵه‌که‌بووى کۆمپانیاى گشتیى به‌نده‌ره‌کان، ئه‌ویش پشت به‌ستن به‌ حوکمه‌کانى مادده‌ى (46/پێنج و حه‌وت) له‌ یاساى کارگێرى دارایى فیدرال به‌ ژماره‌ (شه‌ش) بۆ ساڵى 2019.
چواره‌م: دابیینکردنى به‌نزین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌کانى به‌رگریی، ناوخۆ، ته‌ندروستیى و سه‌رچاوه‌کانى ئاو تا کۆتایى ئه‌مساڵ.
هاوکات ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا دانیشتنێکى تایبه‌ت بۆ گفتوگۆکردن سه‌بارت به‌ قه‌یرانى دارایى و ئه‌و رێوشوێنانه‌ى که‌ پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانه‌که‌ بگیرێنه‌به‌ر ساز بکات.

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif