مەگەر بەنیازی چین!

ليست هناك تعليقات


سەلیم عوسمان
-
بەدرێژایی مێژوو لەسەرتاسەری جیهان هەر کاتێک گەل و نەتەوەیەك بەهەر جۆرێك لە جۆرەکان بۆ گۆڕانکاری خەبات دەکات٫ ئامانجی سەرەکی باشکردن و خۆشگوزەرانی میللەتەکەی و ڕزگارکردنیان بوە لەستەم و قۆرخکاری٫بێ گومان ئەوەش ڕوونە هەموو هەوڵێکی

گۆڕانکاری بێ هەوڵ و تێکۆشان و ماندوبون ناکرێت، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە تەنها خەباتی ڕزگاریخوازی ئێمەی کورد نەبێت کە زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و شەهید و ئەنفال و کیمیاباران و 30ی ساڵ حوکمڕانی جگە لە ماڵ وێرانی و دەربەدەری و نەهامەتی ئاسۆیەکمان نەبینی٫ئەوەی هەشمان بوو لەدەستمان دا وەکو دەڵێی هەموو نەهامەتی یەکان بۆ ئەوە بوو کە بەم دۆخەی ئەمڕۆ بگەین٫ هەزاران شەهیدی سەنگەر و دەیان هەزار خێزانی ئەنفال و هەزاران شەهیدی کیمیاباران نەبونە هۆکارێك بۆ خۆشگوزەرانی ئەو خەڵکە خێر لەخۆ نەدیوە!

لە ووڵاتان پەرلەمان و حکومەت هێمای خەمخۆری و چارەسەرو جێگەی ئومێدن بۆ خەڵک٫ لای ئێمە پەرلەمان پڕیەتی لە کادری حیزبی و بون بەبارگرانی بەسەر شانی خەڵک و سامانی گشتی هەرێم٫

کارەساتەکە لەوەدایە ڕابەرانی خەباتی ڕزگاریخوازی بون بەدەسەڵاتدار و ژیانی خۆیان و کەس وکارو دەست و پێوەندەکانیان لەوپەری خۆشگوزەرانی دایە.

ئێستا دەپرسین بەتەمای چین ؟دەتانەوێ تاکەی بۆ حکومڕانیتان خەریکی پینەو پەڕۆ بن و نەهامەتی یەکان بخەنە سەر ملی یەکترو فڵان و فیسار٫ بۆچی وەکو قوتابی ئاست نزم هەر خەریکی قۆپیە و ناشیرین کردنی قوتابخانە و مامۆستان٫ ڕاستیەکە ئەوەیە قوتابی ئەو کاتەی لە خەریک بون بە قۆپیەو پینەو پەڕۆ بەفیڕۆی دەدات ئەگەر تەرخانی بکات بۆ خوێندنەکەی بەنمرەی خۆی سەردەکەوێ٫ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێمیش بێنە سەرخەت و بەڕاست و ڕەوان رێگای چارەسەر بگرنە بەرو ئومێد بگێڕنەوە بۆ ئەم خەڵکە خێرلەخۆ نەدیوە ئەو کات دەبنە ڕووسوری بەردەم خەڵک و خاوەن مێژوویەکی پڕلە شانازی بۆ خۆیان و حزبەکانیان ۰

دواجار ئێوە چیتان کرد بۆ میللەت٫ئەوەی ئەنجامتان دا لەنەوت فرۆشی و ڕێککەوتنی ناشەفاف لەگەڵ ئەم کۆمپانیا و ئەم ووڵات٫ لەبیرتانە هەرچی ووڵاتە بەدۆست و دوژمن هاواری کرد کاتی نیە کەچی ئێوە ریفراندۆمەکەتان هەر ئەنجام دا کەواتە هەر کات هەرچیتان ویستبێ کردوتانە٫ ئەی بۆچی موچە دابەش ناکەن مەگەر ویستی خۆتان لەسەرنەبێ ؟!

راستیە تاڵەکە لە ئێستادا ئەوەیە خەڵك برسی یەو نەبونی و نەخۆشی و نەهامەتی بەرۆکی گرتوە٫ ئێوەش نەتانتوانی هیچ هیواو ئومێدی پێ ببەخشن٫ئاخر لەدۆخێکی واهەستیاردا ئێوە خەریکی چین؟ میللەت ئەوەی دەیبینێ پەرلەمانێکی پەکخراوی چواردە ڕۆژ کەرەنتینەکراو و دواتریش دوو مانگ لەسوڕی متبون بۆ پشوی هاوین چۆلەکە و کۆتر هێللانەی لێ دروست دەکەن لەگەڵ دادگایەکی داخراوی توشبوی کۆرۆنا ٫ میللەت ئەوەی دەیبینێ حکومەتێکی قەرزار کەلەشەش مانگی ساڵی ۲۰۲۰ تەنها یەک موچەی فەرمانبەرانی داوە٫فەرموو هەموو ووڵاتانی جیهان بگەڕێن بزانن نمونەی ئەو جۆرە حکومڕانیەی ئێوە لەکوێ هەیە ؟

ماوەتەوە بڵێین هیچ چارەیەک لەبەردەمتان نەماوە گرنگە هەست بەمەترسی بارودۆخەکە بکەن و خۆتان چارەسەری یەکجارەکی بکەن و دۆخەکە تێ پەڕێنن٫ موچە بۆ فەمانبەران دابین بکەن و جوڵە بخەنەوە بازار و کاروکەسابەتی خەڵکەکە کەسەرەتایترینی مەفەکانن٫ مەگەر خەڵکی هەرێم داوای چی لەئێوە کردوە٫خزمەت گوزاری و ئاوو کارەباو باری تەندروستی و پێشکەوتنەکانی تر هەر لێگەڕێن 

لەکۆتایی دا ئێوە پێویستە بەباشی هەست بەوەبکەن دۆخەکە بەتەواوی قوڕسە و ژیانی خەڵک لەو پەڕی خراپی دایە٫ئیتر واز لە لێدوانی پینە و پەڕۆ بێنن ئەگەر نا خەڵك ناچارە بیر لە کۆکردنەوەی واژۆ بکاتەوە بۆ گەڕانەوە بەرەو بەغدا کە ئەوکات هیچ بەهاونرخێک نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەو هەرێمە نامێنێتەوە بەرپرسیاریەتەکەش دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی نمونەی حکومڕانی خراپ بون لە سێ دەیەی ڕابردوودا٫ لە ئێستادا تاکە چارەسەر ڕێکەوتنە لەگەڵ بەغدا و گەڕانەوەی موچەو بودجەی هەرێمی کوردستان و ڕزگار کردنی خەڵکەکەی لەم دۆخەی کەلەو پەڕی خراپی دایە ۰

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif