ئەركی چاككردنەوەی ئۆكسجینیان لە ئەستۆ گرت

ليست هناك تعليقات


هاوسەرۆكانی یەكێتی ئامادەییان دەربڕیوە ئەركی چاككرنەوەی كارگەی ئۆكسجین لە سلێمانی لە ئەستۆ بگرن ، لەو بارەوە ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە دوای ئەوەی دەنگۆ بڵاوبوویەوە كە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەسنووری پارێزگای سلێمانی گوایە ئۆكسجین بەپێی پێویست لەنەخۆشخانەكانی سلێمانی نیە و كارگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی بەشەكانی لەكار كەوتووە، نوسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتیی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە نەك 26 ملیۆن كە بۆ چاككردنی بەشەكانی كارگەكە بەڵكو 30 ملیۆن دینار تەرخان دەكەن بۆ چاككردنی بەشەكانی و بەكارخستنەوەیان،راشیگەیاند هاوسەرۆكانی یەكێتیی تەئكیدیان كردووەتەوە ئەگەر حكومەتی هەرێم پارەكە خەرج نەكات، ئەوا ئەركی چاككردنەوەی تەواوی بەشەكانی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە ئەستۆ دەگرن، روونیشكردەوە جگە لەوەی كارگەیەكی زۆر پێویستە كە ساڵانە بای 600 هەزار دۆلار ئۆكسجین بەرهەم دەهێنێت بۆ نەخۆشخانەكان، نەك تەنها سلێمانی بەڵكو ئیدارەو شارەكانی تریش پێویستیان بەكارگەی نوێی و پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین هەیە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif