چالاكوانێكی مەدەنی:ناڕەزایەتییەکانی خەڵک هیچ جێگەی ئومێد نین!

ليست هناك تعليقات


مامۆستا دانا عبدول، یەكێك لە چالاكوانە دیارەكانی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە ناڕەزاییەكان لە نێوان هیواو بێ هیوایدا دەڵێت: ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەهەرێمی کوردستان هیچ جێگەی ئومێد نین !، لەڕاستیدا ناڕەزایەتیەکی پەیوەست بەشکۆی مرۆڤ نین ، چونکە مرۆڤ پێک دێت لە ( ناسوت + لاهوت + کەرامەت ) کە ئەوەی سێهەمیان لەدووهەم گرنگترە و دووهەمیش لەیەکەم گرنگترە 

لە درێژەی نوسینەكەیدا دەنوسێت:  ئەوەی تا ئێستا ئەیبینین ناڕەزایەتییە لەپێناو ناسوت !، ناڕەزەیەتی دەربڕینی گشتیی خەڵک تەنها لەبەر مووچە و داواکردنی شایستەی دارایی هیچ جێگەی ئومێد نییە و بەپێچەوانەوە ئاماژەیەکی زۆر ترسناکە بۆ دۆخی خراپی هۆشیاری و مرۆڤویستیی تاکی کورد لەم بەشەی سەرزەمینی کوردەواردا..
پێویستە پێش هەموو شت هەڵوێست وەرگرتن لەپێناوی شکۆی مرۆڤ و کەرامەتی ئینسانیماندا بێت کە ئەگەر ئەو ئامانجەمان بەدی هێنا بابەتەکانی تریش وەک عەرەب ئەڵێن ئەبێت بە تحصیل الحاصل..

سەبارەت بە داخوازیەكان، مامۆستا دانا عەبدول دەڵێت: گرنگە داخوازیی خەڵکی کورت نەکرێتەوە لە مووچە و شایستەی دارایی ، ئێمە مرۆڤین مرۆڤ ، ئاژەڵ نین کە تەنها جەستەمان گرنگ بێت، بەڵکو لەجەستە گرنگتر بۆ مرۆڤ ڕۆح و کەرامەتیەتی کە زۆر پێش مافە جەستەییەکانی ژێرپێ خراوە..
ئەوەی تەنها ئامانجی لەهەڵوێست وەرگرتن بەدەستهێنانی ماددە بێت زۆر ئاسان ئەکڕدرێت و بێدەنگیش ئەکرێت !، هەرچەند داواکردنی مافە ماددییەکانیش مافێکی ئاسایی هەموو تاکێکە ، بەڵام ئەبێ ئەوەمان لەبیر بێت نابێ بکرێتە داواکاریی تاقانە یاخود لەپێشینە..


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif