پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کوژرانی فەرماندەیەکی سەربازیی بە ناوی (قاسم ئەنگین) بەهۆی بۆردوومانی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا راگەیاند، کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکەش بووە.
لە راگەیێندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 08-06-2020 میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردووەتەوە، کوژرانی (ئیسماعیل نازلیکول) ناسراو بە قاسم ئەنگین بڵاوکرایەوە، کە لە 27ی ئایاردا لە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی برادۆست لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
بەهۆی نائارامیی ناوچەکە، لە کۆی 264 گوند، 118 گوندیان چۆڵکراون، رووبەری نائارام ئێستا لەو سنوورە 45 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ساڵی رابردوو چوار کاسبکار بە تۆپباران و بۆردوومان گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمەش وێڕای زیانە ماددییەکانی خەمڵێندراو بە نیو ملیۆن دۆلار.
رووبەری دەڤەری برادۆست هەزار و 617 کیلۆمەتر دووجایە، 92 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.
لە ماوەی دوو ساڵدا تورکیا بە دروستکردنی 10 قەڵای سەربازی، 30 کیلۆمەتر قووڵایی خاکی باشووری کوردستانی بەزاندووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق