هەڵکشانی قەیرانەکانوو بێ هەڵوێستی

ليست هناك تعليقات


كاوان حمەسعید
-
لەهەموو دونیای پێشکەوتوخوازوو مۆدرێندا بابەتی پیلانوو ئامادەسازی بۆ خۆبەڕێوەبردن ئەولەوییەتە ،لەچوارچێوەی خۆبەڕێوەبردندا لەبچوکترین کیانوو قەوارەی کۆمەڵایەتییەوە تادەوڵەتداری پێویستە ئامادەسازی بۆ هەموو ئەگەرەو قەدەرەکان بکرێت چ ئەوانەی کەپەیوەندیان بە قەدەرە سرووشتیوو نالەبارەکانەوە بێت چ ئەوانەی پەیوەندییان بەمامەڵەو پەیوەنی نێوان مرۆڤەکانەوەهەیە . لەمانەدەرچوو یا خێزانێکی ناتەندروستوو یاهۆزێکی پەرتەوازەو بێشیرازەیە یاشارێکی بێسەرووبەرە یا حکومەتێکی کارتۆنی و ئاشینی نەزان خودا دەیگێڕتە ،کەمن مەبەستەکەم ئەم حکومەتوو داموو دەزگا کوردییە کەبەناو قەوارەیەکی سیاسیوو ئیدارییە،لەڕاستیدا هیچ نییە تەنها ئاشکەیەو ئاشەوانێکێ نەزان بەڕێوەی دەبات ، ئێسکەپەیکەرێکی لەرزۆکەو هیچی تر ،ئەمڕۆ جارێکی تروو شکستێکی تری ئەم دەسەڵاتوو حکومەتە خۆی نمایشکردوو پێی ووتین کە ئێوە نەتانتوانیوە لەدرووست کردنی پەیوەندییە هەرێمییەکانیشدا ولەگەڵ دۆستوو شەریکە نەوتو بەرژەوەندییە ئابوورییەکانتاندا سەرکەووتوبن...ئەمڕۆ ئێوە هەڵپەی باوەشی ڕژێمە پەرتەوازەو موفلیسەکەی بەغدان دەکەن 

ئامانجتانە سەرکەتنی مەزن بەدەست بهێنن کەئەویش ڕازیبوونی ئەو مووفلیسانەیە بەناردنی تەنها چوار سەد ملیارەکەو هیچی تر ،نەداوی استحقاقاتی پێشمەرگە دەکەنوو نەداوای پۆستەکوردییەکان دەکەنوو نەداوای سوپاسالار دەکەن ،نەداوای هاوبەشی دیپلۆماتکارانی دەرەوەدەکەن ، ئەوە مادەی سەدووچل پێم وابێ وەفاتی کردبێت لای جەنابیشتان چارەنوسی ئەو ناوچەزۆرەی کەلەشەنگالەوەتا خانەقین بەڕسواییوو شەرمەزاری تسلیمی دەستی ڕێژێموو ئەمری واقیعتان کردەوە، ئەمانەو ڕسوایی پەلاماروو بۆردومانوو هێرشەکانی ئاغای ڕۆحانیوو ،ئۆردوغانی قەردەشتان بۆسەر سەروەری هەرێمەکەتان کەتا ئەم چرکەساتەش نوزەتان لێنەهاتووە،تەنانەت ئیدانەکەشتان پێنەکرا ،جەنابی سەرۆک پێویستبوو لەم جۆرەتەنگانەدا وتەی هەبێت ئەی ترامپ بۆلەسەرهەموو بابەتێک هەفتانە وتەی هەیەو وەڵامی هەیە بۆهەموو ڕوداوێکی گەورەو بچوک ،گوایە جەنابتان لەپایەی ترامپ پایەدارتروو باڵاترن ،بۆ دەبێت خۆتان بێئاگا و وون بکەن لەم ڕوداوانە ،گوایە جەنابتان سەرۆکی خۆشیوو دەسکەوتەکانی ئەم هەرێمەن بەتەنها ،لەناخۆشییەکاندا بەرکەوتەتان نییە ، تۆ ئەگەر سەرۆکی دەستکەوتو خۆشیوو پێشکەوتنو ئاوەدانیت، دەوەڵا لەئێستەوە تا بیست ساڵیتر ئەم هەرێمه سەرۆکی ناوێت ،ئێمە سەرۆکێکمان دەوێت هاوڕێی غەموو ،برسێتوو ،ئازادیوو ،تەبایوو ،دادپەروەریوو پەلاماروو هەڕەشەی دوژمنبێت ،لەگەڵمانبێت لەناومانبێت ......

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif