شێركۆ جمال سعید
-
هەرکەس لە کوردستان بژی زڕێك بۆ هەموو شت دەدۆزێتەوە زڕە حکومەت زڕە پەرلەمان زڕە وەزیر ، زڕە (حزب ٫ ئۆپۆزسیون ، سیاسی ، ڕۆشنبیر ، نوسەر ، چالاکوان ) ٫ بۆهەرکایەیەکی ژیان زڕێك دەدۆزیتەوە بۆ خویندن زڕە قوتابخانە ، تەندروستی زڕە خەستەخانە، زڕە زانکۆ ....هتد ، کۆتا خاڵ زڕە مرۆڤ و زڕە کورد ،
هۆکارچیە ؟ ئایە نەزانیە ؟ یان پلان و بەدامەزراوەیی کردنی هەموو زڕەکانە ،
لەدوای ڕاپەرین پیویست بوو بیر لەدەوڵەت داری و ژیانی ڕێکخراو ئاسایی بکرایەتەوە ، لەدوای یەکەم هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ دەبو حکومەت و دامەزراوە هەبوایە نەك دەسەڵات ،وەک بیرمەندی عیراقی حسن علوی دەلێت ، کورد لەجیاتی دەوڵەت و نیشتمان دەسەڵاتی دروست کرد ،
بۆیە دووحزبی بالادەست حکومەتێکی ڕواڵەتیان دروست کرد بەبێ ناوەڕۆك بێ هێز بێ هەژمون ، بەڵام لەبەرامبەردا بۆ دەسەڵاتەکەی خۆیان بۆ هەموو شتێک زڕیکیان دروست کرد ، لەدەرەوەی حکومەت هەموو شت هەبوو ژیانێکی تر هەبوو جودا لەنیشتمان و دەوڵەت ، تەنانەت گەشتە ئاستێک هیچ کایەیەکی ژیان نەما لەبەرگیراوەو زڕێی نەبێت کە لەجێی ناوو کارە ڕەسەنەکە دانراوەو دەورو کاری گەری ئەوی نەهێشتوە یاخود لە لای هاوڵاتی وەك ڕەسەن پیشاندراوە بەڵام لەڕواڵەتدا زڕە ، کارخانەی دەوڵەت وەستا زڕەکان گەورەبون ، بانکی دەوڵەت خاڵی و زڕەکان دەوڵەمەند بون ، بەسادەترین شێوە دەڵێین داروبەرد و مرۆڤ و ژیان بونە دووبەش ، بەشێکی بەڕواڵەت واقع بەشێکیشی خاوەندارێتی دەوڵەتی سێبەر ، تەنانەت دیارترین نمونە دەوڵەتی خوازراو میزانیەی نیەو پارەکانی لای زڕە دەسەڵاتە !! بۆیە هەرکات پرسیار کرابێت وتراوە هیچ یەدەکێکی پارەمان نیە ، دواجار حکومەتی ڕەسەن بڕی ٢٧ ملیاری حکومەتی زڕ قەرزارە،
هۆکار جیە !؟ دوو حزب و دوو بنەماڵە لەسەرەتاوەو وەک زەمەنی شاخ پێكنەهات لەسەر دروسکردنی نیشتمانێك بۆکورد ، بۆیە ئەو نیشتمانەی کەکورد دەیویست بوە مەجازی و نیشتمانی زڕی دوو حزبی دەسەڵات دروست بوو ، لەدوای براکوژیەوە ئامادەنەبون مل بدەن بۆیەک و بۆ هەڵبژاردنەکان ، بەناوی ڕێکەوتنامەی ستراتیجی نیشتمانیان بەشکردوو ئەو نیشتمانەی کورد دەیویست مراندیان و قەوارەیەکی زڕیان خستەجێی ،
ئایە نەزانیە ؟ بەڵی بەشێکی لەنەزانی بوو لەسەرەتاوە ، ڕقی کەسی و غڕورو بیباکی و کەمتەرخەمی و مل نەدان و ئەمڕۆنا سبەی ئەم کابینەنا ئەوی تر یەک دەگرینەوە ، تاوای لێهات حکومەت ژیان هەموو جوڵەکانی ژیان پوکانەوەو زڕەکان جێی گرتنەوەو نەیانتوانی چاکی بکەن چونکە هەردەستکاری کردنیکی زڕەکە بەئاراستەی حەقیقەتەکە داڕمانی ئەو حکومەت و نیشتمانە وەهمیەیە کە بۆ کورد دروستیان کردوە ، پاشان نەمانی هەژمون و دەسەڵاتیانە بۆیە دەستکاری کردنی بووە مەحاڵ
ئایە پلان بوو ؟ سەرەتا گێلێتی و نەزانی و پلانێکی کاتی کورت بینی خودپەرستی بوو کورت مەودابوو ، باڵام کاتێک زانرا لەدەست دەرچوو وە چاکردنی بۆتە مەحاڵ بەڵێ بەپلان زڕەکان تۆخ کرانەوە ، ئەمەش دەستکراوەی کردن زیاتر بەپلان زڕەکان موتربەکەن ، بۆیە حەقیەت ون کرا تا لەجیاتی چاکسازی لەحکومەت و کایەکانی تر تا مرۆڤ بەوردوو درشتیەوە زڕەکان بونە جیگرەوە و حەقیقەت وون بوو ، پاشان دەستکراوەتر بوون ، هەڵبژاردنی زڕ دروست بوو ، ئۆپۆزسیونی زڕ ، خۆپیشاندان زڕ ، چالاکی زڕ ، چاکسازی زڕ ، ...... هیچ کایەیەک نیە دوو دەسەڵات موتوربەیان نەکردبێت بۆخۆیان ،
بەرەنجام !
میلەت بێ هیوابوو نازانی وناتوانی بەسانایی ڕاستی و زڕەکان لێکجیا بکاتەوە ، گومانی لەسیاسەت لەحزب لە گۆڕانکاری لە خودی خۆشی دروست کردوە ، بەڵێ کورد وەک کیان و بونو خاوەن ویست نیشتمان وەک خاک و ئاو حکومەت وەك دامەزراوەو کارگێڕی ئەرزشی نەماو کورد لەخاکەکەی خۆیدا وەك زڕەکورد مامەڵە دەکات خۆی بەزیاد دەزانی لەم نیشتمانە و حاشا لە ڕابردوو لە خەبات لە قەوارەکەشی دەکات ، ئەو کوردەش کەوای لێهات ئەم هەڵوێستە بنوێنێت ئەو بونەوەرە ونەیە لەنێوان ڕەسەن و زڕ خۆی لێگوم بوە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق