نەعنا سەرەڕای سودە تەندروستیەکانی، لەبواری جوانکاری بەکاردەهێندرێت، سودی گرنگیش بە پێست دەگەیەنێت، پێست شێدار و نەرم دەکاتەوە، هەروەها یەک رەنگی دەکات و خاوێنی دەکاتەوە، پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات.
ماسکی نەعنا و خەیار بۆ هەمو جۆرەکانی پێست:
نیو خەیار
1\4ی کوپێک نەعنای وردکراو
ئاو بەپێی پێویست
خەیارەکە وردبکە و ئاوەکەی وەرگرە، لەگەڵ نەعناکە تێکەڵی کە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێ و کەمێک ئاوی تێبکە، دوای ئەوەی سارد بوەوە، بیدە لە مل و روخسارت بۆماوەی 15 خولەک، بەڵام نزیکی چاوتی مەکەرەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.
ماسکی نەعنا و ماست بۆ هەمو جۆرەکانی پێست:
نیو خەیار
یەک کەوچک شیری هاڕاو
یەک کەوچکی بچوک ماست
یەک کەوچک نەعنای وردکراو
خەیارەکە بکەرە خەڵاتەی کارەبایی، پاشان ماست و شیرەکەی تێبکە، دواتر نەعناکە، تێکەڵی بکە بەباشی دواتر بیدە لەمل و روخسارت بۆماوەی 10 بۆ 20 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی دو جار دوبارەی بکەرەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق