دیبالا: بەهۆی هاتنی رۆناڵدۆوە خەریکبوو دەربکرێم

ليست هناك تعليقات


پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانە ئیتاڵییەکە، کێشەی زۆری بۆ دروستکردووە و نزیکبووە لەوەی بەهۆیەوە لەو یانەیە بڕوات.

دیبالا تا ئێستاش ناوی بەچەندین یانەی گەورەی ئەوروپییەوە دەبەسترێتەوە و ساڵیک لەمەوبەر دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەو یاریزانە یەکجار گەرمبوون.

هەرچەندە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یۆڤینتۆس لە 2022 کۆتاییدێت، بەڵام یانەکانی مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و تۆتێنهام هەمیشە وەک کڕیاری ئامادە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دیبالا دادەنرێن.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ئاماژەی بەوەداوە، بەر لە ساڵێک لە یۆڤینتۆس هەستی بەنائارامی زۆر دەکرد، ئەو دەڵێ هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 2018دا دۆخی منی لە پێکهاتەی یانەکەدا تێکدا، زۆر روون بوو کە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت بڕۆم، بەتایبەت کە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، تۆتێنهام و پاریس سانجێرمان هاتنە سەر هێڵ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵمدا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif