رۆژی سێشەممە، رێككه‌وتی 9ی حوزه‌یرانی 2020، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دیاریكردنی جه‌نه‌ڕاڵ چارڵز بڕاون، كه ره‌شپێسته، بۆ پـۆستی سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا په‌سه‌ند كرد.
به‌م جۆره‌ش یه‌كه‌مین جاره له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ره‌شپێستێك ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێ، له كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، 98 ئه‌ندام ده‌نگیان به به‌ربژێره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ پۆستی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكادا.
پاش هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران، تره‌مپ لە رێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەرەوه نووسی: "ئێستا ئه‌نجومەنی پیران بڕیارەکەمی پەسەند کرد و جه‌نه‌راڵ چارڵز بڕاون، وەک یەکەم كه‌سی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی كرایه سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی. ڕۆژێکی مێژووییه بۆ ئه‌مریكا! خولیای ئه‌وه‌مه پتر لە نزیکەوە کار لەگەڵ جه‌نه‌راڵ بڕوان بکەم، ئه‌و رێبه‌رێكی گەورەی نیشتمانپەروەرە".
پێش دیاریكردنی ژه‌نه‌راڵ چارڵز، كۆڵن پاوڵ، ئه‌ندامی دیموكراته‌كان و وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، تاکە ئەمه‌ریکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی بوو كه لە مێژووی سوپای ئەمه‌ریکادا بووبێته سوپاسالاری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جه‌نه‌راڵه رهشپێشته له لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته گرینگه، له كاتێكدایه كه ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكای گرتۆته‌وه.
رۆژی 25ی ئایار، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی – ئه‌فریقی به‌ناوی جۆرج فلۆید ته‌مه‌ن 46 ساڵ، له‌لایه‌ن چه‌ند پۆلیسێكه‌وه له‌شاری مینیئاپۆلس گه‌وره‌ترین شاری ویلایه‌تی مینیسۆتا، ده‌ستگیر كرا. به‌ڵام ناوبراو له كاتی قۆڵبه‌ستكردنیدا له ژێر ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به ناوی دیریك شۆڤین گیانی له ده‌ستدا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه و له ژێر ئه‌ژنۆیدا ده‌بوورێته‌وه و دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات، سه‌دان شاری ئه‌مه‌ریكا و زۆر وڵاتی دیكه‌ش رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی هاته ئاراوه، خه‌ڵك داوای ئاشتی، ئازادی و به‌رانبه‌ری ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا جه‌نه‌راڵ بڕاون ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و له‌م رێگاوه باسی لەو مەینەتیانە کرد کە لە ژیانی دا رووبه‌ڕووی بووەته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کەسێکی رەشپـێست بووە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق