لە میسیەوە بۆ هموو جیهان

ليست هناك تعليقات


لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا، کە باسی رۆیشتنی یاریزانەکە دەکەن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا بڵاوبووەتەوە، لەکاتێکدا لە بەندێکی گرێبەستی یاریزانەکەدا هاتووە لە هاوینی 2020، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دەتوانێت بێبەرامبەر بڕواتە هەر یانەیەک کە ئەو دەیەوێت.

بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، ئەستێرە 32 ساڵەکە کار بەو بەندەی گرێبەستەکەی ناکات و بەلای کەمەوە تاوەکو وەرزێکی دیکە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت.


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لیۆ دەیەوێت لە بارسا بمێنێتەوە و وەرزی داهاتووش بەدرێسی یانەکە بەردەوامبێت، بەمەش هەموو ئەو بیرۆکانە رەتدەکاتەوە کە باسی رۆیشتنی ئەو لە یانە کەتەلۆنییەکە دەکەن.

بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە هەڵوێستی مێسی وەربگرێت، بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە دەستپێبکات.

پێشتر جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندووە، ئەوان دوودڵ نین لە گرێبەستی مێسی و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکەدا بمێنێتەوە.

مێسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا 474 یاریی ئەنجامداوە و 438 گۆڵی بۆ یانەکە کردووە، لەم وەرزەی لالیگاشدا خاوەنی 19 گۆڵە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif