بەشیر عبدلكریم ( نادرزادە)
لەساڵی 1997دا بانکی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێکی لەبارەی وەزیفەی دەوڵەت و ئەرکەکانی بڵاو کردەوە،کەلەخشتەیکدا وەک پێوەرێکی نێودەوڵەتی بۆ بوونی دەوڵەتێکی ستانداردو زیندوو.
لەڕاپۆرتەکەی بانکی نێودەوڵەتیدا ئەرکەکانی دەوڵەتی ستانداردی بۆسێ جۆر ئەرک پۆڵینکراون کەبریتین لە نزمەئەرک وناوەندەئەرک و چالاکەئەرک.
ئەوەی کە لەخشتەی نزمەئەرکدا جێگای دەبێتەوە بریتیە لەم ئەرکانەی خوارەوە:
١- دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری و بەرژەوندیە گشتیەکان.
٢- بەرگریکردن لە وڵات.
٣- جێبەجێکردنی یاساوڕێنمایەکان.
٤- پاراستنی مافی موڵکدارێیتی، واتە مافی موڵکداری هاووڵاتیان بپارێزێت.
٥- بەڕێوەبردنی بەشێک لەئابوری، ئەوەش کاتێک دەبێت کە کەرتی تایبەت ئابوری وڵات بەشێوەیەکی گشتی هەڵسوڕێنێت و دەوڵەت تەنها وەک چاودێرێک بەئەرکی خۆی هەڵسێت.
٦- پاراستنی و گرنگیدان بە تەندروستی گشتی.
٧- پاراستنی چینی هەژاران و چاودێریکردنیان و دانانی پلان و بەرنامەبۆ قەڵاچۆکردنی هەژاری.
٨- بەدەمەوەچوون و کۆمەککردنی قوربانیانی کارەساتەسروشتیەکان.
٩- باشکردن و چاکسازیکردن لەئاست وقەبارەی دادپەروەریدا.
ئەم نۆ خاڵەی سەرەوە گرنگترین ئەرکە سەرەتایەکانی دەوڵەتە لەبەرامبەر هاووڵاتیانی خۆیدا، کە لێرەدا بەنزمەئەرکەکانی دەوڵەت هەژمارمان کردوە.
بەشی دووەم کەبریتیە لە ناوەندە ئەرک یان وەزیفە مامناوەندیەکان کە ئەمانیش لەم چەند خاڵێکن لەهەمووئاستەکاندا ولە وانەش:
١- چارەسەرکردنی دیاردە دەرەکیەکان.بۆ نمونە کێشەسنوریەکان لەگەڵ وڵاتانی ووراوسێدا.
٢- ڕێکخستن و گرنگیدان بە سیستەمی پەروەردەوفێرکردن.
٣- پاراستنی ژینگە.
٤- چارەسەر وڕێکخستنی قۆرخکارەیەکان.
٥- ڕێکخستنی بەرژەوەندیە گشتیەکان .
٦-زاڵبون و چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەروەردەدا.
٧- دابینکردنی بیمە، بەهەموو جۆرەکانیەوە.
٨- رێکخستنی کەرتی دارایی.
٩- پاراستنی بەکاربەر. ١٠-قەرەبوکردنەوەی بێ کاری وخێزانی (چاودێری کۆمەڵایەتی ودەسەتەبەرکردنی بیمەی کۆمەڵایەتی)
١١- دابینکردنی موچەی خانەنشینی .
ئەمە هەموو ئەو ئەرکانە نیە کەدەبێت دەوڵەت پێ ی هەڵسێت بەڵکۆ لانی کەمی ئەو ئەرکەناوەندیانەیە کەدەبێت دوور لە کەمتەرخەمی و بێ باکی جێبەجێیانبکات.
بەشی سێ یەمی ئەرکەکانی دەوڵەتی چالاک و زیندو،بەپێی هەمان ڕاپۆرتی بانیکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 1997 کە بە ئەرکە چالاکەکانی دەوڵەت ناوی هێناوە و گرنگترینیان بریتین لە:
١- ڕێکخستن وهەماهەنگیکردنی چالاکیە تایبەتەکان. وەک گۆنگرەو کۆنفراس و ڕوداوە جیهانیەکان .
٢- چاودێکریکردنی بەردەوامی بازاڕ.
٣- پەیڕەوکردنی سیاسەتی پیشەسازی و دابەشکردنەوەی داهات و سامان.
ئەمانە بەکورتی بریتی بوون لە گرنگترین ئەرکەکانی دەوڵەتی چالاک و زیندووسەردەمیانە.کە تائێستەش پێوەرێکی جیهانیە بۆ دەستنیشانکردنی ئاستی بەرەوپێشچون و گەشەسەندنی وڵاتان و دەسەڵاتە سیاسیەکان لەجیهاندا.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئایا عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەونە کوێ ی ئەم پێوەرەوە؟؟؟!!
لەکاتێکدا زۆر بەداخەوە هەرێمی کوردستان وەک دەسەڵاتێکی سیاسی نیمچەسەربەخۆ بەهۆکاری هەبوونی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و ناشەفاف کەبۆماوەی 29ساڵە جڵەوی حوکمڕانی سەکێک لەدەوڵەمەندترین هەرێم و وڵاتانی ناوچەکەی بەدەستەوەیە کەچی سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتو نەبوە ،بەداخەوە بەهۆی گەندەڵی کاربەدەستان و نەبوونی شەفافیەت لەدامو دەزگاکاندا وووچاری شکستی زۆر سەخت و گەورەبوەتەوە کە لەئێستادا ئایندەی ئەم هەرێمەی خستوەتە مەترسیەکی زۆر گرانەوە.و کۆمەڵگای کوردستانیشی دوچاری دەیان قەیرانی سەخت و بێ ئاسۆ کردوەتەوە، بەجۆرێک بێ ئومێدی باڵ بەسەر دۆخی دەرونی گشتیدا کێشاوەو هاووڵاتیان بێ چارە خەریکی زیندەبەچاڵکردنی هیواکانیانن..
ئەم دۆخەی ئێستە پایەداربووە، پێویستی بەگۆڕانکاری بنەڕەتییە، بەڵام ئایا کێ ؟ کەی ؟ چۆن ؟؟؟
#سەرچاوە: ١-پێگەی ڕەسمی بانکی نێودەوڵەتی
٢- فرانسیس فۆکۆیاما دروستکردنی دەوڵەت و سیستەمی جیهانی وگرفتی دەسەڵات و بەرێوەبردن لەسەدەی 21دا..
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق