گۆڕان بۆ كۆمەڵ: بەداخەوە مەبەسەتەکە وەکو خۆی نەگەشت

ليست هناك تعليقات


دوای ئەوەی هەریەك لە محمد حكیم كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی و عبدستار مجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی دەرباز محمدی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕانیان دایەوە كە لە لێدوانێكیدا وتبوی: كۆمەڵی ئیسلامیش پەرۆش و پشتیوانی حكومەتن

ئەمرۆ سێ شەممە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا د.دەرباز محمد ڕایگەیاند: ئەوەی رویدا «زلة لسان» بو، بۆ مەبەستێکی ئەرێنی، بەداخەوە مەبەسەتەکە وەکو خۆی نەگەشت، سیاسەتی ئێوەی بەڕێز روونە بەرامبەر بە حکومەت. 

دەقی ڕوونكردنەوەكەی د.دەرباز محمد بۆ كۆمەڵی ئیسلامی

برایانی بەڕێز لە 
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

سڵاو و رێز 
نیگەرانی بەڕێزتانم پێگەیشت لەبارەی ئەو لێدوانەمان، راستیەکەی مەبەست پەرۆشی و خەمخۆری ئێوەی بەڕێزە بۆ کۆی بارودۆخەکە، سەرەڕای ئەوەی کە لە حکومەت بەشدار نین. 
ئەوەی رویدا «زلة لسان» بو، بۆ مەبەستێکی ئەرێنی، بەداخەوە مەبەسەتەکە وەکو خۆی نەگەشت، « جل من لا یخطئ » ئەگەر نا سیاسەتی ئێوەی بەڕێز روونە بەرامبەر بە حکومەت. 
لەگەڵ رێزی زۆرم
دەرباز محەمەد 
٣٠/٦/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif