یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئەو پۆستانەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕ دەکاتەوە کە بەگوێرەی رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی، بەرکەوتەی خۆیەتی. سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت: "بەشێک لە ناوەکان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە یەکلایی بوونەتەوە".
فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانی (پشکی یەکێتی) لە حکومەت، مەکتەبی سیاسیی لیژنەیەکی پێکهێناوە و زۆربەی کارەکان تەواوبوون و تەنیا چەند ناوێک ماون بۆ پۆستەکان یەکلایی بکرێنەوە.
بە گوتەی ئەسەسەرد: "ئەو پرسە لە کۆبوونەوەی رابردووی مەکتەبی سیاسییدا تاوتوێکراوە و ئێستا لیژنەکە سەرقاڵی کۆتاییهاتنی کارەکانییەتی، لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوەکان رادەستی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن".
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕووداو، کە بە فەرمی پشتڕاستنەکراونەتەوە، ئەمانە هەندێک لە پۆستەکانن بەربژێریان بۆ دانراوە:
- بریكارى وهزیرى ناوخۆ
- بریكارى وهزارهتى پیشهسازى و بازرگانى
- بریكارى وهزیرى تهندروستى
- بریكارى وهزیرى سامانه سروشتییهكان
- بریكارى وهزیرى ئهوقاف
- بریكارى وهزیرى داد
- سهرۆكى دهستهى مین
- سهرۆكى دهستهى گهشتوگوزار
بەگوێرەی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتی، جێگری سەرۆکوەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، پێنج وەزارەت، سەرۆکی چواردەستە، شەش بریکاری وەزیر و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی بەردەکەوێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق