ئەشکەوتی قزقاپان: نووسینی سەر دیوارەکانی سیماكەی تێکداوە

ليست هناك تعليقات


ئەشکەوتی قزقاپان لە دەشتی چەمی رێزان لە پارێزگای سلێمانی مێژووەکەی بۆ چاخی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، بەڵام نووسینی سەر دیوارەکانی و پیسکردنی زەوییەکەی هی ئەم سەردەمەیە.

فەرامۆشکردنی ئەشکەوتی قزقاپان گەشتیارانی هەراسانکردووە، هەرکەسێک چووەتە نێو ئەشکەوتەکە بۆ یادگاری شتێکی لەسەر دیوارەکەی نووسیوە، ئەوەش سیمای شوێنەوارێکی دێرینی ناشیرین کردووە.

هاونیشتمانییەک دەڵێ "بەداخەوە حکومەت بایەخی پێنەداوە، هیوادارین خەمێکی لێ بخوات، چونکە ئەمە گوزارشتە لە شارستانیی عێراق و بەتایبەتیش هەرێمی کوردستان. بەداخەوە سەردانیکاران شتیان لەسەری نووسیوە و گوێیان پێی نەداوە. ئەمە هیچ جوان نییە".

پلیکانێکی هەشت پایە ئاسنینی هەشت مەتری دانراوە بۆئەوەی سەردانیکاران بە ئەشکەوتەکە بگەن، بەڵام هەندێک کەس بۆ ئەوە بەکاریدەهێنن تاوەکو پێی بگەن و بە سپرای شت لەسەر دیوارەکانی بنووسن.

ئەشکەوتەکە کە مەزارێکی تێدایە، پاسەوانیشی بۆ دانراوە، بەڵام ئەوانەی ئەم کارە دەکەن، خۆڵ دەکەنە چاوی پاسەوانەکانیش.

کەمال رەشید، بەڕێوەبەری شوێنەوارناسی سلێمانی دەڵێ "سەرەڕای ئەوەی مەزارەکە دوو مەتر بەرزە و پاسەوانیش دانراوە، بەداخەوە خەڵک هێشتا شتیان لەسەری نووسیوە. ئەمە ئەوە دەردەخات کە خەڵکانێک گوێ بە مێژوو و گرنگیی ئەو شوێنەوارە نادەن".

لەنێو ئەشکەوتی قزقاپان ئاسەواری تۆپ و مێزێک لەسەر دیوارەکە نەخشێندراون کە گوزارشت لە خۆر دەکەن. پەیکەرتاشی ئەم دیکۆرە مەبەستی بووە بە نەخش و نیگار رێککەوتنی نێوان پادشای چاخی ناوەڕاست سیاکساریس و پادشا لیدیان پیشانبدات.

هەردوو پادشاکە لە شەڕێکی قورسی یەکدیدا بوون، بەڵام بە گوتەی بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی، لەوکاتەوە خۆر گیراوە و ئەوانیش بە تووڕەیی ئاسمان لێکیانداوەتەوە و شەڕیان وەستاندووە.

قزقاپان واتە رفێنەری کچان، عوسمانییەکان ئەوکاتەی دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەدەستەوە بووە، ئەو ناوەیان بەبەردا بڕیوە.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif