ترامپ بە كێ دەڵێ سەگی هار

ليست هناك تعليقات


لەسەر پرسی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید و رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا هێرشدەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ و دەڵێت: ترەمپ خراپ دەسەڵاتەکەی بەکاردەهێنێت و دەیەوێت ئەمریکییەکان بۆ دووبەرە دابەش بکات، ترەمپیش دەڵێت: خۆشحاڵم کە ماتیسم لە کارەکەی دوورخستەوە و بە "سەگی هار"یش ناوی دێنێت.

جەیمس ماتیس، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا لە وتارێکیدا بۆ زە ئەتلانتیک لەبارەی سیاسەتەکانی ترەمپ بۆ رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران نووسیوویەتی: ''دۆناڵد ترەمپ یەکەمین سەرۆکە لە هەموو ژیانمدا بینیبێتم، هەوڵنەدات گەلی ئەمریکا یەکبگرێت و تەنانەت وای نیشان نادات کە هەوڵی یەکگرتوویی دەدات."

ماتیس لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دۆناڵد ترەمپ خراپ دەسەڵاتەکانی بەکاردەهێنێت و هەروەها هەوڵدەدات ئەمریکییەکان بۆ دووبەرەی جیاواز دابەشبکات.

ماتیس نووسیوویەتیشی، ئێمە ئێستا شایەتحاڵی دەرئەنجامی سێ ساڵی خراپی هەوڵە مەبەستدارەکانی ترەمپین، شایەتحاڵی دەرئەنجامی خراپی سێ ساڵی سەرۆکایەتییەکی پێنەگەیشتووین.

لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپ بە چەند تویتێک وەڵامی رەخنەکانی ماتیسی داوەتەوە و نووسیوویەتی: ''رەنگە تاکە شتێک کە من و باراک ئۆباما بەیەکەوە کۆدەکاتەوە ئەوەبێت هەردووکمان شەڕەفی ئەوەمان هەبووە جەیمس ماتیس لە کارەکەی دووربخەینەوە."

ترەمپ لە تویتەکانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ژەنەراڵ جەیمس ماتیس، ژەنەڕاڵێکی زێدەڕۆکارە، داوای لێکردووە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێبدات و خۆشحاڵە کە وەزیری بەرگری نەماوە.

ترەمپ دەشلێت: "ناوی ماتیس ئاژاوەچی بوو، بەڵام من حەزم بەو ناوە نەکرد و ناوەکەم گۆڕی بۆ سەگی هار". 

جەیمس ماتیس لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا بوو بە وەزیری بەرگری، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر پرسی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەستیلەکارکێشایەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif