ئەمڕۆ دووشەممە عەلی تەتەر، پارێزگاری نوێی دهۆک لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و رایگەیاند بە هەموو توانای خزمەتی پارێزگای دهۆک دەکات. نێچیرڤان بارزانیش هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەڕای پیرۆزبایی لە عەلی تەتەر، "ئاماژهى به كار و خزمهتى سهركهوتووانهى لە رابردوودا كردووە" و هیوای خواستووە بتوانێت خزمهتى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.
وێنەی رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆکی کردووە کە "لەکاتێکی هەستیار و سەردەمی قەیرانەکاندا دەستبەکاربووە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی بەرچاوی بە پارێزگای دهۆک کردووە".
کاتی سوێندخواردنی عەلی تەتەر لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 25-6-2020 لە کۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا، عەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا.
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک خاوەنی 28 کورسییە، ئەو کەسەیشی دەنگی بە عەلی تەتەر نەدا، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بووە لەسەر لیستی پارتی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، بەهۆی مۆڵەتەوە نەیتوانیوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات و دەنگ بدات.
وێنەی کاتی سوێندخواردنەکە
له رێوڕهسمی سوێندخواردنەکەدا کە رێبهر ئهحمهد، وهزيرى ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئامادهى بوو، پارێزگارى نوێی دهۆك جەختی لەوە کردووەتەوە به ههموو توانايهك خزمهت به پارێزگاى دهۆك دهكات و ههموو ههوڵێك دهدات كار و ئهركهكانى به باشترين شێوه جێبهجێبكات.
عەلی تەتەر کێیە؟
- ساڵی 1968 لە دەڤەری نێروەی سەر بە قەزای ئامێدی لە دایکبووە
- ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە
- ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان
- ساڵی 2002 بووەتە کارگێری لقی یەکی پارتی
ـ ساڵی 2011 تاوەکو 2017 بەرپرسی لقی 10ی پارتی بووە
- لە ساڵی 2017ەوە تائێستا بەرپرسی لقی هەشتی پارتییە لە زاخۆ
ـ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە
- دکتۆرای لە مێژوودا هەیە
- پرۆفیسۆری یاریدەدەربووە لە بەشی مێژووی زانکۆی دهۆک
- ساڵی 2018 پلەی پرۆفیسۆری پێدراوە
- خاوەنی نۆ پەرتووکە لە بواری سیاسی و مێژوویی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق