ئەمریکا و چین لە لێواری جەنگێکی ساردا

ليست هناك تعليقات


بورهان شێخ ڕەوف
-
واشنتۆن و پەکین لە سەر لێواری جەنگێکی ساردن بە مانای وشە ئەمە مانشێت و سەردێڕی میدیا و ڕۆژنامەکان نیە، شرۆڤەی شرۆڤەکاران نیە، ئەمە وتەی وەزیری دەرەوەی چینە (وانگ یی) لەمەڕ دوا لێدوان و تۆمەتبارکردنی یەکدی لە نێوان چین و ئەمریکا سەبارەت بە سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزیری دەرەوەی چین زیاتر مەترسی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکای ئاشکرا کرد، وتی ئەمریکا توشی ڤایرۆسێکی سیاسی بووە کە بەردەوام ھانی کاربەدەستەکانی دەدات پەلاماری چین بدەن، ئامادەیی وڵاتەکە پیشاندا بۆ ھەر ھەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ دیاریکردنی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید١٩) بەمەرجێک دوور بێت لە دەستێوەردانی سیاسی.

ھەر لە میانی ھەمان بابەتدا وەزیرەکەی چین وتی، ھەموو درۆ و دەلەسەکانی ئەمریکای بە ورد و درشتییەوە ڕەتدەکەمەوە. وتیشی، ھەندێک ناوەندی بڕیاری سیاسی لە ئەمریکا ھەن دەخوازن پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە وەکو بارمتە دابنێن و بە ئاڕاستەی شەڕی ساردی بەرن و ناکۆکی و ململانێی کۆن و کەڵەکەبووەکانی نێوانمان سەبارەت بە بازرگانی و کۆمپانیای ھواوی و بارودۆخی ھۆنگ کۆنگ مانا و ئاڕاستەی تری بدەنێ بەتایبەتی دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕاستە پێشکەوتنی چین لە ھەموو بوارەکانی بازرگانی و گەشەکردن و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی لە سەر ئاستی جیھان و ئەوەی کە چین پەلاماری ھیچ وڵات و گەلێکی نەداوە لە مێژووی نزیکیدا، سەرەڕای زۆری ژمارەی دانیشتووانەکەی کە سەروی ١،٤ ملیار کەسە ھەموو ئەوانە وایانکردووە کە ببێتە ھێزێکی خۆشەویست و دۆست بە زۆرێک لە گەلانی جیھان، لە بەرامبەردا ئەم بەرەو پێشووەچوونە گەورانەی چین مەترسی و دڵڕاوکێی گەورەی لای ئەمریکیەکان خوڵقاندووە، ئەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارتر و مەزنترە بۆ ئەمریکا ناوی چینە ئەو عملاقەی کە کاتی خۆی ناپلیۆن پۆناپۆرت وتی لێیگەڕێن با ھەر بخەوێت چین ئەگەر ڕابێت جیھان داگیر دەکات!

مەترسی ئەمریکا لە چین

سەرچاوەی مەترسییە گەورەکەی ئەمریکا لە چین لە ڕاستیدا ڤایرۆسەکە و ئەو کاریگەرییە نیگەتیڤانەی نیە لەسەر ئابوری ئەمریکا بە جێیھێشت، بەقەد ئەوە ئالنگارییە گەورەیەی کە چین بۆ دۆلاری ئەمریکا کە دراوی نیشتمانییانە و بڕبڕەی پشتی سیستمە ئابووریەکەیەتی، حەفتا و پێنج ساڵە بێ ڕکابەر کۆنترۆڵی ھەموو ئاڵوگۆڕی دراو و بۆرسەکانی جیھانی کردووە، لە ئێستادا چین لە زۆر ڕێگە و پێگەوە کۆسپ و ئاڵتەرنەتیڤی بۆ دروست دەکات بەمەبەستی کۆتاییھێنان بە ھەژموونی دۆلار لە نزیکترین کاتدا.

ڕاستە تا ئێستا لە ئەمریکا کۆرۆنا ١.٦ ملیۆن کەس توشبووە و ١٠٠ ھەزار کەسی کوشتووە و ئەم ژمارانەش قابیلن بۆ ھەڵکشان ئەگەر سەرۆک ترەمپ کەرەنتین کەم بکاتەوە یان ڕێکارەکان ھەڵبگرێت، بەڵام ھەڕەشەی گەورەتر بۆ ئەمریکا لە چینەوە پارە و دراوە تازەکەی چینە (یوان ی دیجیتاڵی) کە ھاتۆتە گۆڕێ و تا ئێستا لە چوار ھەرێمی چین کاری ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت لە دوای پێنج ساڵ لە توێژینەوە و پێشخستن. 
ئێستا پلانەکەیان ساز و ئامادەیە بۆ ئەوەی ببێتە درواێکی یەدەکی جیھانی وەکو دۆلار ئەگەر بەھێزتریش نەبێت.

گرنگی دراوەکەی چین

گرنگی و بەھێزی دراوە دیجیتاڵیە تازەکەی چین (RMBی دیجیتاڵ) کە لە دوو خاڵدا گرنگە:-

١. شکستھێنانی ھەر سزا و ئابڵوقەیەک کە ئەمریکا دژ بە چین پیادەی بکات لە داھاتوودا .
٢. بەخشینی ھێز و توانایەکی جیوسیاسی گەورە بە چین .

کە ئەمەش ئاسانکاری گەورە بۆ کۆمپانیا چینیەکانی وەکو تنست و علی بابا دەکات کە لە ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین بە بەربڵاوی کاردەکەن کە دەتوانن لە سەر مۆبایلە زیرەکەکانەوە قەبەترین ئاڵوگۆڕی دراو و بازرگانی بکەن کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا تەنھا بایی ٤١.٥ تریلیۆن دۆلار بووە.

ھەر لە ئێستاشدا ئابوری چین یەکەم وڵاتە کە بووژاوەتەوە و لە سەردەمی کۆرۆنادا ھەرئێستا ١٧٧ کەشتی نەوتی گەورە بەرەو بەندەرەکانی چین دەڕۆن بۆ ئەوەی بارەکانیان بەتاڵ بکەن، جگە لە نیگەرانی ئەوروپیەکان لەسەر کڕینی بەش و سەھمی کۆمپانیا ئەوروپیەکان لەلایەن چینیەکانەوە بە نرخێکی ھەرزان بەھۆی کۆرۆناوە، تەنانەت ئابوریناسێکی ئەوروپا ھۆشداریدا لەوەی کە چین نیوەی جیھان دەکڕێت بەبێ دەنگی و دوور لە ھەر ھەڵایەک.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif