فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سنووری شارۆچکەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروستکردووە.
بۆردوومانەکە کاژێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16-06-2020، روویداوە. سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی گوندی کێستەیان بۆردوومان کردووە و زیانی ماددی بەر چەند ناوچەیەکی کشتوکاڵی کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15-06-2020 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی شنگال، قەرچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکورکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 81 ئامانجی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان پێکاوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق