ئەوە بۆ كوێ دەچیت؟

ليست هناك تعليقات

سەباح سەردەم
-
ـ ئەوە لە کوێ بون ؟ 
+ لە خۆپیشاندان 
- نا بڵێ لە سێڵڤی گرتن 
+ ئێ قوربان خۆپیشاندان یانی خۆت پیشان بدە
- ئەی جوابیان داوە ؟
+ نەخێر 
- بۆچی ؟
+ باڵانسی بەشداربوان بەشی پەیوەندیەکەی نەکرد 
- خۆ ئەنجامیشی نەبوو ؟
+ نەخێر جارێ 
- ئیتر بۆ خۆتان ماندوو دەکەن ؟
+ تۆ بیست و نۆ ساڵ هەر قەڵەو ببی چۆن بە ڕۆژی تەمرین و ڕجیم زەعیف دەبی 
- شیعارەکەتان چی بوو ؟ 
+ هەر بڕوخێ دز و شەریکی دز و ئەوانە 
- ئەی بۆ ناڕوخێ ؟
+ ئەملاو لای بندیوارەکەیان گرتووە ناهێڵن 
- هەڵوێستی خەڵک چۆنەبینی ؟
+ پرۆفایلی هی دەستەڵاتە
هەواداری موعارەزە
لە فەیسبووک ڕائەپەڕێ
لەکردارا بێ وزە 
ـ جا ئەمە چ کێشەیەکی دروست کردووە ؟
+ ئەو کێشەیەی دروست کردووە تا ئێستا جوگرافی ناسەکانیش نازانن ژمارەی دانیشتوانمان چەنە .
ـ باوەڕم بە خۆپیشاندان نەماوە 
+ ئەی باوەڕت بەچی ماوە ؟ 
- شۆڕش یان ڕاپەڕین 
+ دانیشە شتێک دەشكێنیت



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif