ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوە لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆدەبنەوە بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیان بۆ کەمکردنەوەی رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانیاندا.
بەپێی رێککەوتنی مانگی نیسان، 23 وڵاتی بەرهەمهێنەر لە مانگی ئایار و حوزەیران رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە، بەڵام لە مانگی تەممووز بەدواوە بڕی کەمکردنەوەکان نزیکەی هەشت ملیۆن بەرمیل دەبێت.
ئێستا سعودیە پێشنیازی کردووە کەمکردنەوەکان بە بڕی 10 ملیۆن بەرمیل لە چەند مانگی داهاتووشدا بەردەوام بێت.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەرهەمهێنەرانی نەوت تایبەت دەبێت بۆ تاتوێکردنی پێشنیازەکەی سعودیە و هەروەها هاندانی ئەو وڵاتانەی کە بەتەواوەتی پابەندی رێککەوتنی نەوتی نەبوون وەک عێراق و نایجێریا.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس، بازاڕی نەوت بە ئەرێنی کاریگەری بەرامبەر بە کۆبوونەوەکە پێشانداوە و نرخی نەوتی برێنت لە دوایین ساتی مامەڵەکاندا بۆ سەرووی 42 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنت رۆژی هەینی بە رێژەی 6% بەرزبووە و هەر بەرمیل بە 42 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نەوتی سووکی تەکساسیش بە نزیکەی 39 دۆلار بۆ هەر بەرمیل مامەڵەی پێوەکرا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق