ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکرێن، هەنگاوی سفرکردنەوەی کێشەکان گەڕانەوەی متمانەیە لەنێوان سەرکردەکانی هەردوولا، بۆئەوەش متمانە بگەڕێتەوە پێوستە هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتەکان رادەستی بەغدا بکات.
د. حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح و ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە رووداو گوتی: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن هه‌بێت له‌باره‌ی نه‌وت و گاز، و راده‌ستكردنی داهاته نه‌وتییه‌كان و داهاته‌كانی نێوخۆیی و ده‌روازه سنووری و گومرگییه‌كان، باجه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نێو گه‌نجینه‌ی گشتیی، ده‌كرێ رێژەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ 17% به‌رز بكرێته‌وه."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی کێشەی سەرەکی رێکنەکەوتن بۆ "نەبوونی متمانە" دەگەڕێنێتەوە، بۆچوونی وایە بە جێبەجێکردنی دەستوور دەتوانێت کێشەکان چارەسەربکرێت بۆئەوە مەبەستەش دەڵێت: "پێوستە سەرۆککۆمار رۆڵی خۆی بگێڕێ و ببێته ناوبژیكار".
بەردەوام بەرپرسانی هەولێر و بەغدا داوای جێبەجێکردنی دەستوور دەکەن، بەڵام هەردوولا یەکدی تۆمەتباردەکەن بە جێبەجێنەکردنی دەستوور لەبەرئەوەیە حەنین قەدۆ دەڵێت: "پرسی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه كه له ده‌قه‌كانی ده‌ستووردا هاتووه و ئاماژه‌ی پێكراوه له‌مانه‌ش داهاته‌كانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان و پێناسه‌ی باجه‌كان ده‌بێ بچێته خزمه‌ت گه‌نجینه‌ی گشتیی. له‌لایه‌كی دیكه‌ش پرسی نه‌وت هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌كات ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق."
نە کێشەکان سفردەبنەوە و نەدانوستاندنەکان دەگەنە ئەنجام و رێککەوتن ئەنجامنادرێت تاوەکو "ئه‌و شانده‌ی كه بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكات پێویسته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ بڕیاردان و واژۆكردن له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان." ئەوە بۆچونی د. حەنین قەدۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.
ئەوەی زیاتر متمانەکەی لەقکردووە لە نێوان هەردوولا بەتایبەت لایەنی بەغدا ژمارەکانن، لەوبارەیەوە ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرنامەکەدا گوتی: "له راستیدا گومان له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و به‌پێی داتاكان ته‌نیا له سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ن ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌گه‌ر سه‌یری ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌سڕه و ناسڕیه و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه بكه‌ین، ده‌بینین كۆی فه‌رمانبه‌رانیان ناگاته 180 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر. بۆیه گومان هه‌یه له‌باره‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێویسته حكومه‌تی ناوه‌ند چاودێری ئه‌م دۆخه بكات و له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی روونه‌دات و گومانه‌كان بڕه‌وێت له‌م ژماره‌یه. ده‌بێ ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت."
رادەستنەکردنی داهاتەکانی ناوخۆ، داهاتی نەوت و گاز دەنگۆی ئەوەی دروستکردووە، هەرێمی کورستان زیانی بە بودجەی گشتی گەیاندووە، حەنین قەدۆ گوژمەکە دەخەمڵێنێت و دەڵێت: "ده‌گوترێ به‌گوژمه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار زیان به گه‌نجینه‌ی عێراق كه‌وتبێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاسای بودجه و راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كانی گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان كه نزیكه‌ی 21 ده‌روازه‌ی سنووری ده‌خه‌مڵێندرێن".
حه‌نین قه‌دۆ لەوبڕوایەدایە، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازیبوو به پێشنیازه‌كانی شاندنی دانوستاندنكاری حكومه‌تی فیدرالی، یه‌كه‌م شت ده‌كرێ حكومه‌تی فیدراڵی پشتیوانییه داراییه‌كانی له 12%ـه‌وه به‌رزتر بكات و ره‌نگه بیگه‌یێنرێته ئاستی 17%یش له بودجه‌ی عێراق و ده‌شكرێ قه‌رزی كۆمپانیاكانیشی بدات كه له‌گه‌ڵی رێككه‌وتوون و ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت قه‌رزه‌كانیان بداته‌وه.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی لەدەستدەرچوونی دەروازە گومرگییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەڵێت: "ئێمه ته‌نیا باس له گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین، به‌ڵكو باس له گومرگه‌كانی دیكه‌ش ده‌كه‌ین كه گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆری تێدا ده‌كرێت كه به‌شێكیان له‌ژێر كۆنترۆڵی مافیا و چه‌ته‌كاندان كه به‌هۆی ده‌ستگرتنیان به داهاتی ده‌روازه‌كانه‌وه زیانێكی زۆرمان پێگه‌یشتووه و به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ی چه‌ته‌كان به كۆنترۆڵكردنی داهاتی ده‌روازه‌كان، زیانی 25 ملیار دۆلار به خه‌زێنه‌ی وڵات گه‌یشتووه ئه‌م كاره نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له ده‌روازه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووریش ئه‌نجام ده‌درێن و ئێمه‌ش به یه‌كسانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی سه‌رجه‌م گومرگ و ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ین."
لەبارەی کەمبوونەوەی داهاتی گشتیی عێراق و دەستکاریکردنی مووچە، حەنین قەدۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای خه‌رجییه به‌كاربه‌ره‌كان بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی واته من قسه له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌م كه 43 ترلیۆن دیناره و 11 ترلیۆنیش خه‌رجی و شایسته‌ی خانه‌نشینان و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و خه‌رجییه‌كانی سه‌روه‌ریی و قه‌رزه نێوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان كۆی گشتیی گوژمه‌كانیان ده‌گاته 95 ترلیۆن دینار. ئه‌مانه هه‌مووی خه‌رجییه سه‌روه‌رییه‌كانن و هه‌روه‌ها خه‌رجییه به‌كاربه‌ره‌كان و مووچه‌كان و پشتیوانی حكومه‌تی عێراقی بۆ پسووڵه‌كانی خۆراك، بۆ وزه و بۆ كاره‌با. به‌هۆی ئه‌م 95 ترلیۆن دیناره‌وه، ناتوانین هیچ شتێك بكڕین بۆ وه‌به‌رهێنانی عێراق و ئه‌وه‌ی له‌ژێرده‌ستدایه له داهاتی دارایی، 20%ی ئه‌م گوژمه‌یه‌ش پڕناكاته‌وه."
بەڵام لەبارەی مووچەوە "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت ده‌ستكاریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان به‌پێی یاسا دابینكراوه. ئه‌گه‌ر بێت و مووچه‌كانیان كه‌مبكرێنه‌وه یان زیادبكرێن، ئه‌میش هه‌ر به داڕشتنی یاسا ده‌كرێت. نه‌ك ته‌نیا بۆ مووچه‌كانیان، به‌ڵكو بۆ ده‌رماڵه‌كانیشیان به‌هه‌مان شێوه. به‌ڵام به‌شێك له ده‌رماڵه‌كان به‌پێی یاساكان نه‌كراوه له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌كان، ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كه‌مده‌كرێنه‌وه یان ده‌بڕدرێن".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق