ڕاپۆرت
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتێك لەبارەی تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەكان لە ساڵی 2019دا بڵاودەكاتەوە و بەشێكی تایبەتە بە عێراق و لە راپۆرتەكەدا ئەمریكا بە راشكاوی دان بەوەدا دەنێت كە مەترسی داعش مەترسییەكە لە عێراق هێشتا نەڕەویوەتەوە.
بەپێی بەندی 22 لە یاسای ویلایەتەیەكگرتووەكان ، داوا لە وەزارەتی دەرەوە كراوە راپۆرتی گشتگیری ساڵانە پێشكەشی كۆنگرێس بكات دەربارەی تیرۆر و گروپە تیرۆرستیەكان، ئەمەش بەشێكە لەو راپۆرتە كە پەیوەندیدارە بە عێراقەوە بۆ ساڵی 2019.
عێراق چاوپێداخشاندنەوەیەكی گشتی، دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەسەر ئەو خاكەی لە رێكخراوی تیرۆرستی داعش پاككراوەتەوە تەنها وێنەیەكە و رێكخراوی داعش هێشتا مەترسیە بۆ سەر سەقامگیری عێراق و هێرشی تیرۆركردن و بەئامانج گرتنی پۆلیس و سەركردە سیاسییەكان و خۆجێییەكان ئەنجام دەدات و بۆمبی چێندراو و هێرشی چەكداری دژی حكومەت و شوێنە مەدەنیەكانی پەیوەندیدار بە حكومەت ئەنجام دەدات، ئەمەش وەك پاڵپشتیەك بۆ پرۆسە توند و تیژییەكانی بۆ گەراندنەوەی خەلافەتەكەی.
رێكخراوی داعش هەوڵ دەدات پشتیوانی دانیشتوانی پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك و دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار بەدەستبهێنێتەوە، بە تایبەتیش لەناوچە جێناكۆكەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی.
لەگەڵ ئەوەی هێشتا داعش توانای هێرشی تیرۆرستی خوێناوی و كوشندەی هەیە، بەڵام ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی هێرشە تیرۆرستیەكانیەوە لەساڵی 2019 دا كوژراون كەمترن بەراورد بەساڵانی پێشووتر، هێرشی میلیشا شیعیەكانی سەر بەئێران دژی ئەو بنكەسەربازیە عێراقیانەی كە هێزی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كە داعشیان تێكشكاند لەخۆگرتووە لەساڵی 2019 دا زیادیكردووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە سەربازی ئەمریكی و عێراقی كوژراون، كتیبەكانی حزبوڵا كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت و لەلیستی گروپە تیرۆرستیەكانی ئەمریكادایە بەردەوامە لەسەركارەكردن و هەندێك جاریش هەوڵ دەدات بێتە گۆرەپانی سیاسی خۆجێی لەرێگەی پاڵپشتیكردنی كاندیدی پارێزگاكان.
حكومەتی عێراق بریاری ژمارە 237ی دەركردووە كە تێیدا داوای كردووە هەموو هێزەكانی سەر بەحەشدی شەعبی لەناویشیاندا ئەوانەی ئێران پاڵپشتیان دەكات وەك بەشێكی دانەبراو لەهێزە چەكدارەكان كار بكەن و لەژێر فەرماندەی ئەوان كار بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك لەو گروپانە بەردەوامن لەسەر تەحەدای حكومەت و دەسەڵاتەكانیان و لەچالاكی توند و تیژی تێوەگلاون و سەقامگیری عێراق و سوریای دراوسێیان تێكداوە، هێرش دەكەنە سەر خۆپیشاندانی مەدەنی و دەیانرفێنن.
پارتی كرێكارانی كوردستان كە بە پەكەكە ناسراوە بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر توركیا لە چیاكانی هەرێمی كوردستانەوە، عێراق ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رووبەڕووبونەوەی داعشە و بەشداربووە لە هەموو كارەكانی هاوپەیمانیەتیەكە ( شەری چەكدارانی بیانی و رووبەرووبونەوەی سەرچاوە داراییەكانی داعش) بەپێی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەساڵی 2019 دا بەهۆی هێرشە تیرۆرستیەكان و توندوتیژی چەكداری لەگەڵ داعش 534 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و 1121 كەسیش برینداربوون، ئەو ژمارەیەش كەمترە بەراورد بە قوربانیەكانی ساڵی 2018 كە 900 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 1600 كەسی تریش برینداربوون.
رێكخراوی داعش بەردەوام بوو لەئەنجامدانی هێرشی خۆكوژی و رفاندن لە سەرتاسەری وڵات و كۆی هێرشەكانی لەو ساڵەدا گەیشتە 844 هێرش، گرنگترین ئەو هێرشانەش تەقاندنەوەی بارهەڵگرێك بوو كە بەهۆیەوە 12 هاوڵاتی عێراقی لەنزیك مەزارگەیەكی گرنگ لە كەربەلا كوژران، ئەو میلیشیا شیعانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بەرپرسیاری زیاتر لە 12 هێرشی موشەكی و هێرشی ناراستەوخۆن كە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان لەعێراق لە 2019 دا بەئامانج گرتووە، لە ناویشیاندا هێرشەكەی 27ی كانونی یەكەم كە تێیدا كەتیبەكانی حزبوڵا 30 موشەكیان ئاراستەی بنكەیەكی عێراقی كرد لە كەركوك كە هێزی ئەمریكی تێدا بوو و بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژرا و ژمارەیەك ئەندامی تیمی خزمەتگوزاری ئەمریكی و عێراقی برینداربوون.
هێرشەكان بەم شێوەیە بوون:
لە مانگی كانونی دووەم ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو لە بازاری شاری قائیم لەسنوری سوریا لە رۆژئاوای ئەنبار تەقیەوە و بەهۆیەوە دووهاوڵاتی مەدەنی كوژران و 25ی تریش برینداربوون، داعش زیاتر لە44 كەسی لەوانە رفاند كە گیایان كۆدەكردەوە و زۆرینەشیان لەپارێزگای ئەنبار بوون لە یەكی حوزەیران تەرمی 9 كەسیان لە رۆژئاوای شارۆچكەی روتبە لەدووری 300 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە.
لە 8ی تشرینی دووەك ئۆتۆمبێلێكی بۆمب رێژكراو لە نزیك چێشتخانەیەك لە موسڵ تەقیەوە و بەهۆیەوە 13 كەس كوژران و 23ی كەسی تریش برینداربوون.
لە 16ی تشرینی دووەم بۆمبێكی چێندراو لە گۆرەپانی تەحریر لەبەغداد تەقیەوە، لەكاتێكدا ژمارەیەك خۆپیشاندەری دژی حكومەت كۆببونەوە وباسی قوربانیەكان نەكرا.
لە 29ی تشرینی دووەم رێكخراوی داعش هێرشی كردە سەر بارەگای ئاسایشی كوردی لە گوڵەجۆ لە قەزای كفری لەپارێزگای دیالە بەهۆیەوە سێ ئاسایش شەهید بوون یەكێكیان بەرێوەبەری یەكەیەك بوو.
لە 4ی كانونی یەكەم گروپێكی داعش كە لە 10 بۆ 15 ئەندام پێكهاتبوو هێرشیان كردە سەر لیوای پاسەوانی سنور سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بەهۆیەوە سێ كەس كوژران و دوو كەسی تریش برینداربوون.
لە 31ی كانونی یەكەم میلیشیاشیعیەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن لەناویشیاندا حزبوڵا بەشداریان كرد لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و بەهۆیەوە زیانی زۆر بە كەل و پەلەكانی باڵیۆزخانەكە گەیشت، هیچ بریندارێك لەناو باڵیۆزخانەكە نەبوو.
یاسادانان و جێبەجێكردنی یاسا و ئاسایشی سنورەكان
عێراق هیچ گۆرانكاریەكی گەورەی بەخۆیەوە نەبینیوە لەبواری دەركردنی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر و جێبەجێكردنی یاسا لە ساڵی 2019 دا، ئاسایشی سنورەكان وەك دۆخێكی ناخۆش بۆ تواناكانی ئاسایشی ناوخۆ ماوەتەوە، بەجۆرێك ئاسایشی ناوخۆ توانایەكی سنورداری هەیە بۆ پاراستنی سنورەكانی عێراق لەگەڵ هەریەك لە سوریا و ئێران بەشێوەیەكی تەواوەتی، لەكاتێكدا سنورەكان بە درێژایی هەرێمی كوردستانی عێراق لەلایەن هێزێكی بەهێزترەوە دەپارێزرێن كە یەكە جیاجیاكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانن.
سەبارەت بە قاچاخچیەتی و دامەزراوە تاوانكاریەكانی تر یەكەكانی سەر بەحەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن بەردەوامن لە دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سەرەكیەكانی عێراق، حكومەتی عێراق دەروازەیەكی سنوری لە سنوری عێراق و سوریا لە قائیم كردەوە، ئەگەرچی دەروازەكە لەژێر دەستی پۆلیسی سنوردایە بەڵام یەكەی جیاجیای هێزەكانی حەشدی شەعبی لە باكور و باشوری خاڵی پشكنین هەن.
عێراق و ویلایەتەیەكگرتووەكان هاوبەشیان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەكان لەرێگەی بڵاوكردنەوە و نوێكردنەوەی سیستمی هەڵسەنگاندن و دیاریكردنی پێناسی كەسی كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا دابینی كردووە، وەزارەتی ناوخۆ زانیاری بایۆمەتری ئاڵوگۆر دەكات سەبارەت بە تیرۆرستە ناسراوەكان و گومان لێكراوەكان.
لە سەر سنوری ناوخۆ و ناوچە جێناكۆكەكان داعش ئەو بۆشاییە ئەمنیەی قۆستۆتەوە كە لەنێوان هێزە ئەمنیەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە هەیە، هێرشەكانی ئەم دوایانە كە لەباكوری دیالە ئەنجامدران ئاماژەن بۆ چالاكی داعش بەدرێژایی چیای قەرەچوخ، هەوڵەكانی رووبەرووبونەوەی تیرۆر لەناوچەناوخۆیە كێشە لەسەرەەكان بەهۆی نەبوونی هەمەهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكانی ناوخۆ دووچاری گرفت بووە، ئەمەش بە پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی بەهێز دەبێتەوە.
سەرباری ئەوەش عێراق هەنگاوی سەرەتای گرتۆتەبەر لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە و زانیاری و شایەتیدان بۆ پاڵپشتی دادگایكردنی ئەندامانی رێكخراوی داعش لەسەر ئەو تاوانە قێزەونانەی لەعێراق ئەنجامیانداوە.
رووبەرووبونەوەی سەرچاوە داراییەكانی تیرۆر
عێراق ئەندامی گروپی كاری دارایی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیایە بۆ رووبەروووبونەوەی سپیكردنەوەی پارە و رێگری لەسەرچاوە داراییەكانی تیرۆر، هەروەك عێراق ئەندامی گروپی رووبەروووبونەوەی سەرچاوەی داراییەكانی داعشە لەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێكشكاندنی داعش، هەرێمی كوردستان لەساڵی 2019 دا لیژنەیەكی تایبەتی پێكهێنا بۆ رووبەرووبونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر، و لیژنەكەش كاری هەمەهەنگیە لەنێوان وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم، حكومەتی فیدراڵییش لەناویشیاندا بانكی ناوەندی عێراق و دامەزراوەكانی جێبەجێكردنی یاسا و هێزە ئەمنیەكان و دادگاكان بەردەوامن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی تۆرەداراییەكانی داعش و پاراستنی دامەزراوە داراییەكان لەوەی لەلایەن داعشەوە بەكارنەهێندرێن.
ڕاپۆرتی پەیسەرپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق