لە ڕاگەیەنراوێكدا پەیمانگای باران لە شاری سلێمانی، تەواوی خولە هاوینەكانی وەستاند و هۆكارەكەی گێراوەتەوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی بەشدار بوان
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی پەیمانگای باران
بەهۆی زیاتر بڵابوونەوەی ڤایرسی کۆرۆناوە و لە پێناوی پاراستنی تەندروستی خوێندکارە خۆشەویستەکانمان و خانەوادەکانیان ئەم هاوینە سەرجەم خولەکانمان ڕادەگرین .
پشت بەخوای گەورە لە هاوینی ئایندەدا بەخول و بەرنامەی باشتر و جوانتر لە خزمەتی خوێندکارە ئازیزەکانمان و خانەوادەکانیاندا دەبین
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەمووان
داواکارین لە پەروەدگاری میهرەبان کوردستانی ئازیزمان و جیهان لەم بەڵا و پەتاو نەخۆشیە ڕزگار بکات .
هەر شاد و تەندروست باش و پارێزراو بن
.
پەیمانگای باران
12/6/2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق