سەرۆكی وڵاتەكە سەرۆك وەزیرانی دوور خستەوە

ليست هناك تعليقات


میدیای فەرمیی سەر بە حکومەتی سووریا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکە عیماد خەمیس، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی لە کارەکەی دوورخستەوە کە لە ساڵی 2016وە لەو پۆستەدا بووە.

میدیای فەرمیی حکومەتی سووریا بەبێ ئەوەی هۆکاری لەناکاو لابردنی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە ئاشکرابکات، رایگەیاندووە، حوسێن عەرنووس وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێ راسپێردراوە و جێگەی عیماد خەمیسی گرتووەتەوە.

دوورخستنەوەی عیماد خەمیس لەکاتێکدایە کە قەیرانەکانی سووریا، بەتایبەتی قەیرانی ئابووری، بەم دواییانە قووڵتر بووەتەوە و بەهای دراوی وڵاتەکەش زیاتر دابەزیوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵکی ئاسایی ئەو وڵاتە قورستر ببێت.

هەندێک لە شارەزایان و چاودێران باس لەوە دەکەن کە دوورخستنەوەی سەرۆکوەزیرانی سووریا بۆ ئەوەیە کە بەشار ئەسەد ئۆباڵی قەیران و کێشە ناوخۆییەکان بخاتە ئەستۆی.

حوسێن عەرنووس تەمەنی 67 ساڵە و وەزیری سەرچاوەکانی ئاوە، لە ئیدلب لەدایکبووە و چەندین پۆستی دیکەی لە حکومەتدا وەرگرتووە، لەنێویاندا پارێزگاری دێرەزوور.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif